٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٠
ئەمریکا وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە سوریای هەڵپەسارد

ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ؛ وتووێژەکان لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە هەوڵ و تێکۆشان لە پێناو کۆتایی هێنان بە توند و تیژی لە سووریای هەڵپەساردووە.

"جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا لەم بارەوە، مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بە ئەوەی کە بەڵێنەکانی خۆی بە پێی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی سووریا بەجێ نەهێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە واشینگتۆنەوە؛ لە بەیانامەکەی کێربیدا هاتووە: ئەمریکا بەشداریی خۆی لە هاریکارییە دوولایەنەکان لە گەڵ ڕووسیا لە پێناو کۆتایی هاتنی کێشە و ناکۆکییەکان هاتبووە ئاراوە، هەڵدەپەسێرێ.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕووسیا داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵپەسێردرانی هاریکارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە سووریا.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ ئەم وڵاتە زۆر بەداخەوە لەوەی کە ئەمریکا بڕیار داوە هاریکارییەکانی لە بواری ئاگربڕی سووریا هەڵپەسێردرێ.
ئەمریکا بە پێی ڕێککەوتنی ژێنێڤ لەگەڵ ڕووسیا پێبەند کراوە بە جیا کردنەوەی گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە بەرهەڵستکارانی داکۆکیکراو لە لایەن واشینگتۆنەوە لە تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە، بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان، هاریکاری لە یارمەتیدان و فریاگوزاری بە خەڵکی حەلەب و هاسان کردنەوەی ڕەوتی دانوستانی چارەسەرکردنی سیاسیی قەیرانی سووریا ببو، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310