ژماره‌یه‌ک پێیانوایه که ئه‌و پێکدادانه ده‌توانێت پاشهاتهیهکی زۆر به‌ربڵاوی ببێت که له ده‌ره‌نجامدا مومکینه ئه‌و شته‌ی به‌دواوه بێت که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) کۆنتڕۆڵ کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگرێته‌ده‌ست؛ پارتێک که باوه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) به‌ستراوه و هه‌ندێ له وڵاتان ئه‌و پارته‌یان له ناو لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کان داناوه.
ڕۆژی 1ی سێپتێمبێر کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به پشتیوانی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی جێبه‌جێکاری پایه‌به‌رزیی ئه‌و پارته پێکهاتنی "ناوه‌ندێکی بڕیاردان" له ناو یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانیان ڕاگه‌یاند. سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی ئه‌و حزبه و له‌وان هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوژینی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق به‌په‌له ئه‌و بۆچوونه‌یان ڕه‌تکرده‌وه. تاڵه‌بانی له دیسێمبێری ساڵی 2012 جه‌ڵته لێی دا و دواتر ڕۆڵێکی زۆری له ڕێبه‌ری ئه‌و حزبه نییه.
پێشتر حزبی سۆسیال دیموکراتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به بۆنه‌ی چه‌ندین هۆکار که گرینگ‌ترینیان ناکۆکی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه بوو، له‌و حزبه جیا بووه‌وه. به‌رهه‌ڵستکاران پێیانوایه که گرووپێکی تایبه‌ت ئه‌و حزبه‌یان قۆرخ کردووه و بڕیاره‌کانیان به‌و بۆنه‌وه که له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانه، له نفووز و گرینگایه‌تی ئه‌و حزبه که‌می کردۆته‌وه و ئه‌و حزبه‌ی له هێزێکی کارامه و کاریگه‌ر بۆ ئه‌کته‌رێکی لهپهراوێزخراو گۆڕاوه.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌ڵستکاران پێیانوایه که ئه‌و گرووپه که له سه‌روویاندا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی ئه‌و حزبه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و چه‌ندین هاوپه‌یمانی ته‌ماوی دروست کردووه که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی گرێبه‌سته شاراوه‌کان بۆ به تاڵان بردنی نه‌وت و ده‌رهێنانی سامان و دارایی خه‌ڵک له ده‌ستی ئه‌واندایه. به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی ئاماژه‌پێکراو، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به بۆنه‌ی مه‌یل و خواسته تایبه‌ته‌کانی ئه‌م گرووپه سێبه‌ره چیتر شوێنکه‌وتووی ڕێگای تاڵه‌بانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حزبه نییه.
ڕاگه‌یێندراوی ئاماژه‌پێکراو ئه‌م گرووپه به دزینی سامان و داراییه گشتییه‌کان، بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه، پیلان داڕشتن بۆ ده‌ست کاری کردن له ده‌ره‌نجامی کۆنگره‌ی گشتی حزب، لاوازکردنی ئیراده‌ی ئه‌ندامانی سه‌ره‌تایی ئه‌و حزبه و هاوردنه سه‌ر کاری خزم و که‌سی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه له هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌و حزبه تۆمه‌تبار ده‌کات.
به‌پێی ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه هه‌ر بڕیارێک له ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه نابێت به بڕیاری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه بزانرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر ناوه‌ندی بڕیاردان ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند کردبێت.
پێکهاتنی ناوه‌ندی بڕیاردان کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی به‌دواوه بوو. ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌م کاره‌ی به مانای جیابوونه‌وه له‌و حزبه نه‌زانی به‌ڵام جه‌ختی کرد که جه‌لال تاڵه‌بانی دوو جێگری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و حزبه‌ی بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشان کردووه و ئه‌ندامانی حزب ئه‌وانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه و له‌م ڕێگایه‌دا شه‌رعییه‌تی هه‌ردووکیانی برده ژێر پرسیاره‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی ڕاگه‌یێنه‌ریی "خه‌ڵک" ئاڵا تاڵه‌بانی دوو جێگری ئه‌مینداریی گشتیی ئه‌م حزبه‌ی تۆمه‌تبار کرد که هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پۆست و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان ده‌ده‌ن.
لاهۆر شێخ جه‌نگی له به‌رپرسانی هێزی دژه‌تیرۆریش به‌م شێوه‌یه ناوه‌ندی بڕیاردانی ئاماژه‌پێکراوی به نایاسایی ڕاگه‌یاند. عه‌تا سه‌راوی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیش ئه‌و که‌سانه‌ی که له پشتی پێکهاتنی ئه‌م ناوه‌نده‌ن، به‌وه تۆمه‌تبار کرد که ده‌یانه‌وێت یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان قۆرخ بکه‌ن و ئه‌وه‌ی که بڕیاری به‌په‌له ده‌گرن.
ڕووداوێکی گرینگی دیکه له کاتێکدا ڕووی دا که ڕۆژی 19ی ئه‌گێست هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خوازیاری ڕاگرتنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له که‌رکووک بوو و دواتر له نامه‌یه‌ک بۆ عه‌بادی به ڕێکه‌وتی 7ی سێپتێمبێر ڕه‌خنه‌ی له ڕێککه‌وتنی دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرت و زیادی کرد که ئه‌م ڕێککه‌وتنه به بێ هاوبیری له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجام دراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ست هه‌بوونی خۆی له هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای ئێرانی ڕه‌ت کرده‌وه.
ده‌بێ جه‌خت بکرێت که "کۆمپانیای نه‌وتی باکوور"ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عێراق پاش وچانێکی شه‌ش مانگه ناردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یحان له ڕێگای هێڵی نه‌وتی کوردستان ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
داواکارییه‌کانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌توانێت به‌ر له هه‌موو شتێک هه‌واڵ له له‌ناوچوونی زیاتری په‌یوه‌ندی گرووپه جۆراوجۆره‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیران بداته‌وه که جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی 6ی سێپتێمبێر شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی جێبه‌جێکاری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد که شه‌ڕه‌کان له ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان "هاوپه‌یوه‌ند به دزینی سامان و دارایی خه‌ڵک و پۆسته‌کان"ه و جه‌ختی کرد که جێگرانی جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌رجه‌عییه‌تی یاساییان هه‌یه.
ئه‌ندامێکی پایه‌به‌رزی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که پێ خۆش بوو ناوی ئاشکرا نه‌کرێت به ئه‌لمانیتۆری وت: "هاوحزبییه‌کانی به ناو ناوه‌ندی بڕیاردان له که‌مینه‌دان و شه‌رعییه‌تێکیان نییه که‌واته ئه‌وان له توونێلی ته‌ماوی که خۆیانیان پێ گه‌یاندووه، ده‌مێننه‌وه. ئه‌وان زۆر لاوازتر له‌وه‌ن که بتوانن له ناو یان ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان شتێک بگۆڕن."
له‌لایێکی دیکه‌وه سلێمان عه‌بدوڵڵا له ئه‌ندامانی "لیژنه‌ی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان" به ئه‌لمانیتۆری وت: "ناوه‌ندی بڕیاردان تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت ڕه‌ت ده‌کاته‌وه... ئێمه له‌وه‌ی که ئه‌ندامانی حزبی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانین شانازی ده‌که‌ین و ئامانجمان چاکسازی ڕێبازی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ره‌و داهاتوویه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ به‌ره‌کانی داهاتووه. خه‌ڵکی کوردستان شایسته‌ی داهاتوویه‌کی باشن و ئه‌و بابه‌ته به بێ چاکسازی ڕێبازی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌شداری ڕاسته‌قینه له پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌سته‌به‌ر ناکرێت."
ڕێبوار فه‌تاح کارناسی پرسی کوردکان هاوپه‌یوه‌ند به داهاتووی ناوه‌ندی بڕیاردان ڕاشیگه‌یاند: "ناوه‌ندی بڕیاردان ناتوانێت کارێک ئه‌نجام بدات چونکه ناوه‌نده ئابوورییه‌کان له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و [گرووپ]ی ناوبراو [به ئاسانی] داهاته زۆر گه‌وره‌کان له ده‌ست نادات."
ئیسماعیل ڕواندزی نووسه‌ر و شرۆڤه‌کاری پرسه سیاسییه‌کان به ئه‌لمانیتۆر وت: "ناوه‌ندی بڕیاردان له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. که‌سانێک که ئه‌م هه‌نگاوه‌یان هه‌ڵگرت... یه‌کده‌نگ نین. له ده‌ره‌نجامدا ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه درێژه‌ی ببێت، ئه‌وان ناچار ده‌بن که به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بگه‌ڕێننه‌وه یان جیا ببنه‌وه که به باوه‌ڕی من بژارده‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره."...
کۆتایی کورتە نامە/310
٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٣:١٥
News ID: 783176
ده‌کرێ پێکدادانه‌کانی نێوان گرووپه جۆراوجۆره‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌لکێشی بنبه‌ست بکرێت به‌ڵام پێش له‌وه به‌رهه‌ڵستکارانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌ره‌نجه‌کانیان به‌ره‌و ئه‌و شته‌ی ڕاکێشاوه که به کرده‌وه‌ی نهێنی شایانی لۆمه‌کردنی گرووپێکی تینووی ده‌سه‌ڵات له ناو ئه‌و حزبه وه‌سفی ده‌که‌ن.