به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دوو به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا به ماڵپه‌ڕی "ده‌یلی بیست"یان ڕاگه‌یاند: هێزه‌کانی عێراق پێش له‌وه‌ی که هێرشی دیاریکراو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووسڵ دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێراق له بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی خۆناونراوی ئیسلامی ده‌ستپێبکه‌ن، شه‌ڕێکی دیکه‌یان له به‌رده‌مدایه و ئه‌ویش وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه‌یه.
ئه‌م به‌رپرسانه ڕایانگه‌یاند: حه‌ویجه یه‌کێک له دوایین سه‌نگه‌ره‌کانی داعش له ڕێگای گه‌یشتن به مووسڵه.
له حه‌وته‌کانی ڕابردوو ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه نه‌یانتوانیوه که کۆنتڕۆڵی خۆی له‌سه‌ر دوایین شاره‌کان بپارێزێت و له جیاتی ئه‌وه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کانی خۆی بۆ پاراستنی مووسڵ داناوه.
حه‌ویجه زیاترین ژماره‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی 450 هه‌زار که‌س بووه، شارێکی سوننه‌نشینه و هه‌ڵکه‌وتوو له به‌شێک له دۆڵی ڕووباری دیجله‌دایه.
له سه‌ره‌تادا هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له ماوه‌ی پێشڕه‌وییه‌کانیان به‌ره‌و شاری قیاره له باشووری مووسڵ له پاڵ ئه‌و شاره په‌ڕیونه‌ته‌وه. عێراقییه‌کان بنکه‌یه‌کی سه‌ربازییان له قیاره داناوه که له ئێستادا چه‌ند سه‌د هێزی ئه‌مریکی له‌و بنکه‌یه‌دا جێگیرین.
ئه‌م هێزانه پشتیوانی لۆجستیکی به هێزه‌کانی عێراق ده‌ده‌ن.
چه‌ندین مانگه که داعش بۆ پاسه‌وانی له شاره‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌ک چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه له‌م شارانه شه‌ڕ ده‌که‌ن و دواتر به‌ره‌و شاره‌کانی دیکه هه‌ڵدێن.
له ده‌ره‌نجامدا هێزه ناوچه‌ییه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌م متمانه‌به‌خۆیانه وه‌ده‌ست هێناوه که هه‌وڵ بۆ ئازادکردنی ئه‌و شارانه بده‌ن که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بووه.
به‌رپرسانی ئاماژه‌پێکراو ڕایانگه‌یاند: له حاڵێکدا که شکستی داعش یه‌کلایی بۆته‌وه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌کدارانی داعش جێگه‌یه‌کیان نه‌بێت که به‌ره‌و ئه‌و شوێنه هه‌ڵبێن و هاوکاتیش سه‌ربوونی تاکتیکی و ده‌روونی بۆ هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق به‌دی ده‌هێنێت.
یه‌کێک له‌م به‌رپرسانه بۆ ده‌یلی بیست ڕوونی کرده‌وه: "ناتوانین ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی یه‌کلایی و دڵنیاکه‌ره‌وه بڵێین چونکه به عێراقییه‌کان به‌ستراوه به‌ڵام وێده‌چێت که ئێره [حه‌ویجه] شوێنی مه‌به‌ستی دوایی ئه‌وانه. ئه‌م کاره پاککردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی پشته‌وه‌ی شه‌ڕه."
حه‌ویجه ته‌نیا 50 مایل (80 کیلۆمه‌تر) مه‌ودای له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌قات هه‌یه که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه هێزه‌کانی عێراق ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژدا ئه‌و شاره‌یان له بنده‌ستی داعش ئازاد کرد.
یه‌کێک له به‌رپرسه ئاماژه‌پێکراوه‌کان زیادی کرد: ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی داعش که له شه‌ره‌قات به‌ره‌و حه‌ویجه هه‌ڵاتبوون، کوژران به‌ڵام نه‌ک له‌لایه‌ن عێراقییه‌کان که به ده‌ستی خودی چه‌کدارانی داعش کوژراون که له هه‌ڵاتنی ئه‌وان تووڕه بوون.
ئه‌م به‌رپرسه وتیشی: "داعش ئه‌و چه‌کداره هه‌ڵاتووانه‌ی به ڕیز کردووه و ده‌ستدڕێژی گوله‌ی به سه‌ر ئه‌واندا کردووه."
له ئۆپه‌راسیۆنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌ره‌قات هاوپه‌یمانی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا به پشتیوانی ئاسمانی پشتیوانی له هێزه‌کانی عێراق کرد و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که له‌باره‌ی حه‌ویجه‌ش ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن. ساڵی 2014 هه‌م حه‌ویجه و هه‌م شه‌ره‌قات له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کرا و له شوێنێکی گرینگ له نێوان که‌رکووک و مووسڵ، دوو شاری گه‌وره و نه‌وتخێزی عێراق، جێگیر بوون.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که پاککردنه‌وه‌ی حه‌ویجه دروست پێش له‌وه‌ی که به‌رپرسانی سوپای ئه‌مریکا هه‌واڵ بده‌ن که سه‌رجه‌م هێزه پێویسته‌کان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له جێگه‌ی خۆیاندا بن، کۆتایی پێبێت. ڕۆژی چوارشه‌ممه پێنتاگۆن به‌کارهێنانی 615 هێزی ئه‌مریکی دیکه‌ی بۆ پشتیوانی شه‌ڕی مووسڵ ڕاگه‌یاند. پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئه‌م هێزانه "له ماوه‌ی حه‌وته‌کانی داهاتوو" له جێگه‌کانی خۆیان ده‌بن.
هه‌روه‌ها جۆزف دانفۆرد ژێنڕاڵی هێزی ده‌ریایی و سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که له ناوه‌ڕاستی ئه‌کته‌وبر مه‌شقپێکردنی هێزه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکا که بڕیاره له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌شداری بکه‌ن، کۆتایی پێدێت.
مووسڵ له 10ی جوونی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کرا. له‌م کاته‌دا هێزه‌کانی عێراق له به‌رانبه‌ر چه‌کدارانی داعش که تاکوو ناو شاری مووسڵ پێشڕه‌وییان کردبوو، هه‌ڵاتن. له‌و کاته به‌ره‌ودوا مووسڵ پێته‌ختی "خه‌لافه‌ت"ی داعش له عێراق بووه و به‌رپرسانی ئه‌مریکا شه‌ڕی مووسڵ‌یان به "شه‌ڕی کۆتایی" بۆ ڕزگاربوونی عێراق له‌م گرووپه تیرۆریستییه وه‌سف کرد.
به‌پێی دوایین به‌راورده‌کانی ئه‌مریکا، 4 هه‌زار و 500 چه‌کداری داعش له مووسڵدان و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شاره له بنده‌ستی داعش 12 که‌تیبه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی ئاشکرانه‌بوو له پۆلیسی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه و میلیشیا شیعه‌کان پێویسته.
هه‌ر ڕۆژ سوپای ئه‌مریکا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له مووسڵ ئه‌نجام ده‌دات و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش جان دۆریان سه‌رهه‌نگی هێزی ئاسمانی و وته‌بێژی هاوپه‌یمانی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا به هه‌واڵنێرانی وت که "مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ ئازادکردنه‌وه ئاماده ده‌کات."
به‌رپرسانی ئاماژه‌پێکراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ئاماژه‌یان دا که له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبێر شه‌ڕی مووسڵ ده‌ستیپێده‌کات.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٣:٠٧
News ID: 783174
ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌کدارانی داعش شوێنێکیان نه‌بێت که به‌ره‌و ئه‌و شوێنه هه‌ڵبێن.