٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٣
ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە ئێراق، کێشەی مەزنی بەردەم شەڕی موسڵە

یەکێک لە ڕێبەرانی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، وتی: ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئێراق لە وێنەی کێشە مەزنەکانی بەردەم هێزە سەربازییەکانی ئێراق لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی موسڵە.

محەممەد ئەلعەکیلی لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە داکۆکی ژمارێک پارت و لایەنی سیاسی لە ئێراق لە ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئێراق و بەڕەوا زانینی ئەو ئامادەبوونە بەبیانووگەلی پڕووپوچ، لە وێنەی کێشە مەزنەکانی بەردەم هەڵمەتی ڕزگارکردنی موسڵە، وتی: ئەوجۆرەی هەندێ لایەن بۆی دەچن و بیردەکەنەوە، هیچ چەشنە گرفت و دژوارییەک لەو هەڵمەتە لەئارادا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، گەڵاڵەی تورکیا بۆ زاڵبوون بەسەر چیای شنگالە لە ڕۆژاوای موسڵ.

سالار مەحمود نوێنەری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سومرییە نیوز وتی: سوپای تورکیا لە هەرێم ، ئامانجگەلی شاراوەو گوماناوی لەڕەوتی هەڵمەتی ڕزگارکرانی موسڵ و زاڵبوون بەسەر چیای شنگال پێوشوێن دەگرێ و بەنیازە، شورەیەکی جیاکەرەوە لەنێوان دوو بەشی کوردستان لە ئێراق و سووریا سازبکات.

سالار مەحمود هەروەها وتی: چیای شنگال ، خاوەن دۆخێکی ستراتژیکییەو گرینگترین پێگەیە بۆ پاراستنی ناوچە بەرفراوانەکانی باکوور و ڕۆژاوای موسڵ، بۆیە هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ دەرپەڕاندنی چەکدارانی کورد لە چیای شنگال بەقازانجی سوپای تورکیا دەبێ.....

کۆتایی کورتە نامە/310