١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:١٠
وشداری دانی ئوچا سەبارەت بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل

نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان " ئوچا" لە ڕاپۆرتێک دا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ئینتفازەی قودس سەبارەت بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی فەلەستینییەکان وشداری دا .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان " ئوچا" ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێک دا  وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە پەرەی تاوانکاری زایۆنیستەکان بەدژی فەلەستینییەکان وتی : بەرپرسانی ئیسرائیلی تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو 33 ماڵی فەلەستینییەکانیان  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون و قودس  تێک ڕووخاندووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  بە ڕووخاندنی  ئەم ماڵانە بە بیانووی  نەبوونی مۆڵەت ، سی و پێنج فەلەستینی ئاوارە بوون و لانیکەم  سەد فەلەستینی دیکەش زیانیان وێکەوت .

ڕژێمی ئیسرائیل لە سەرەتای ساڵی 2016 تائێستا 878 ماڵی فەلەستینییان  ڕووخاندووە کە لە چاو ساڵی 2015 نیشاندەری  پەرەی سەتی شەستی ئاستی ڕووخانی ماڵی فەلەستینییەکانە.

نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژەدان بەمەی کە سیاسەتەکان و یاسای ڕەگەزپەرەستانەی ئیسرائیل ، وەرگرتنی مۆڵەتی چێکردنی  ماڵ لەلایەن فەلەستینییەکانی نامومکین کردووە، ڕایگەیاند: ڕووخاندنی ماڵی فەلەستینییەکان لە قودس و کەرتی ڕۆزاوایی لە سیاسەتەکانی بەرنامەبۆکراوی ئیسرائیلە بۆ ناچارکردنی فەلەستینییەکان بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان .

ڕژێمی ئیسرائیل بۆ دەسڕاگەیشتن  بە ئامانجی فرەخوازانەی خۆی بەنیازی گۆڕینی داڕشتی حەشیمەتیی فەلەستین بە قازانجی زایۆنییەکان  بە ڕووخاندنی ماڵی فەلەستینییەکان و پەرەپێدانی شارۆچکەکانی زایۆنیستییە....

کۆتایی کورتە نامە/310