١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٩:٤٩
پەلامار بۆسەر گەمی جەنگیی ئیمارات لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن

سەرچاوەکانی سەربازیی یەمەن باسی پەلاماری مووشەکیی بۆسەر گەمیەکی جەنگی ئیماراتیان کرد لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەسیرەی یەمەن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە، هێزی سوپا و جەماوەریی یەمەن، گەمیەکی  جەنگی سوئیفتی ئیماراتیان لە دەریای سوور لە لێوارەکانی تەعز  لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن داوەتەبەر پەلامار.

گەمی جەنگی سوئیفتی ئیمارات چالاکی جۆربەجۆر لەوان گەیاندن وگواستنەوەی هێز وکەرەستەی سەربازی لە ئەستۆ بووە .

لەم گەمیە ئەمریکییە هەروەها بۆ دۆزینەوەی مین و ڕێنوێنی کردنی ئۆپراسیۆنی جەنگی کەڵک وەردەگیرا.

بەرلەمە لەساڵی ڕابردووش یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی سوپا و هێزی حەماوەریی یەمەن لە وڵامی پەلامارەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردەیی عەرەبستان بو ئەو وڵاتە، پاپۆڕێکی جەنگیی ئیماراتیان لە ئاوەکانی بابولمەندەب تێک شکاند.

ئیمارات لە پێناو هاوپەیمانی سعودی  یارمەتی  هێزەکانی دەستدرێژکار و بەکرێگیراوی دەدات لە شەڕی یەمەن دا .

ئیمارات زەرەروزیانی قورس و بێ وێنەی لە شەڕی یەمەن  بەرکەوت.

هاوپەیمانیی سعودی هەروەها پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر یەمەن درێژە پێ دەدات هەتا بتوانێ عەبد رەبە مەنسور هادی " سەرۆکی دەست لەکارکشاوە و سەربە حکومەت بگەڕێننەوە بەڵام خەڵکی یەمەن خوازیاری حکومەتێکی جەماوەرین و لەبەرامبەر پەلامارەکان دا رادەوەستن......

کۆتایی کورتە نامە/310