٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٤٦
هاوپەیمانی ئەمریکا دوایین پردەکانی دەیر زووری کاولکرد

واشنگتۆن بە مەبەستی پێشگرتن لە پیشڕەوی سوپای سوریا لەدەیرزوور ، بەردەوامە لە سەر کاولکردنیی پردەکان لەم شارە دا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە سوریا ، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە سەرکردایەتی واشنگتۆن پردی ئەلعەشارە لە گردو پەری  ڕۆژهەڵاتی دەیر زووریان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان کە دوا بە دوای ئەم پەلامارە ، ئەم پردە کاولکراوە وئیتر ناتوانی ڕاژەکاری بگەیینێت .

ئەم کردەوەی واشنگتۆن هاوڕەوت لەگەڵ جیا کردنەوەی شارۆچکەکان و شارەکانی دەیر زوور لەیەکتری بە مەبەستی پێشگرتن لە پیشڕەوی سوپای سوریا ،ئەنجامی گرتووە .

ئەم پردە یەکی لە گرینگترین پردەکانی پیوەندی نێوان دوو ڕۆخی فۆرات دێتە ئەژمار بەر لەوەیش پردەکانی ئەلمەیادین وئەلبوکەمال لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ، پردی هەڵاواسراو، پردی ئەلسیاسیە وغەنامات لە شاری دەیر زوور دوا بە دوای پەلامارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی کاولکراون .

سەرچاوە خۆجێیەکان جەختیان کرد پردی ئەلعەشارە شەوی ڕابردوو کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ، ئەوە سێهەمین پردی پێوەندی لە نێوان دوو ڕۆخی ڕووباری فوراتە لە دەیر زوور کە لەم بەینە کاولکراوە .....

کۆتایی کورتە نامە/310