٢٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٢٦
تەیار کردنی بەرهەڵستکارانی چەکداری سووریا بە موشەکی گراد

بەرهەڵستکارانی چەکداری سووریا ڕایانگەیاند کە وڵاتانی لاگریان ژمارێکی زۆر موشەکی گرادیان خستۆتە بەردەستیان.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ژێدەرە هەواڵییەکانی بەرهەڵستکارانی چەکداری سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشیان ، مووشەکی گراد پاش دەسپێبوونی پەلاماری سووریا بۆ سەر حەلەب گەیشتۆتە دەستی ئەوان و موشەکانە لە حەلەب و حەما  وناوچەی ساحلی سووریا بە کار دەهێنرێن.

هەروەها یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە بە ناوی ئەبولعەز ئەمدواییە دانی نا بەوەیدا کە ئەمریکا داکۆکیی لەم گرووپە دەکات.

ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی، بە دان نان بە داکۆکی و پشتیوانیی ئەمریکا لەم گرووپە تیرۆریستییە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەرەی نووسرە کە ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوە بە بەرەی فتح الشام ، دراوی پێویستی خۆی لە عەرەبستانی سەعوودی، قەتەر و کوەیت وەردەگرێ و تانک و کەرەستەی جەنگیی دیکەی پێویستی لە لایەن لیبییەوە دابین دەکرێ و لە ڕێگای تورکیاوە دەگاتە دەستیان....

کۆتایی کورتە نامە/310