٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤٨
تەقینەوەی بۆمب لە بەغدا

تەقینەوەی بۆمب لە بەغدا دوو کوژراو و حەوت برینداری لێکەوتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی مەدا پرێس ئەمڕۆ چوارشەممە دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی "شوعلە" لە باکوری رۆژئاوای بەغدا لانیکەم دوو کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەروەها پۆلیسی بەغدا باسی لە دۆزرانەوە و پووچەڵ کردنەوەی 6 پاکێجی تەقینەوە کرد لە ناوچەی ئەلئەعزەمییە هەڵکەوتوو لە باکوری بەغدا.

بە پێی هەواڵێکی دیکە لە عێراق لە زمان هەواڵدەریی حکومیی قەتەر سەرتیپ "یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی سەرکردایەتی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەرنامە داڕشتن و جێبەجێ کردنی پلانە جەنگییەکان تەنیا لە ئەستۆی سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی و دژە تیرۆر و پۆلیسی عێراقە و هیچ کام لە هێزە زەوینییە بیانییەکان لە هەڵمەتی ئازاد کردنی موسڵ دا بەشدار نابن.

سەرتیپ یەحیا ڕەسوڵ وتی: نەخشەی ئازاد کردنی شارەکانی عێراق و هێزە بەشدارەکانی پڕۆسەی ئازاد کردنی ئەو شارانە لەوان شاری موسڵ،  لە لایەن خۆمانەوە دادەڕێژرێ و سەرکردایەتی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق بۆ هەڵمەتی سەربازیی دژی گروپی تیرۆریستی داعش خەریکی خۆ ئامادە کردنە.....

کۆتایی کورتە نامە/310