سەرۆکی پارتی کرێکاری ئینگلیز جەختی کرد لەسەر چارەسەریی دیپلۆماتیکی قەیران لە سووریا.
بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی ڕۆژنامەی ئینگلیزیی سان، جێرمی کوربین سەرۆکی پارتی کرێکاری ئینگلیز وێڕای ڕەخنەگرتن لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی دژبەداعش لە سووریا، وتی: لەجیاتی پەرەپێدانی کردە سەربازییەکان لە سووریا، پێویستە قەیران لەو وڵاتە لەڕێی دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکرێ.
کوربین وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئینگلیز دەبێ فەرمانبەرێتی خۆیان لە سووریاو ئێراق کۆتایی پێ بێنن چونکە ئەو پەلامارانە کارساز نین.
قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بە هێرشی بەربڵاوی گرووپە ڕەشەکوژەکان -کە لەلایەن عەرەبستان، قەتەر، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان پاڵپشتیان لێ دەکرێ -، بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێ کرا.
هاوپەیمانیی دژبەداعش ، پێکهاتوو لە شەست وڵاتی جیهان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپە، لە سیپتەمبەری٢٠١٤وە پەلامارە ئاسمانییەکانی بۆسەر خاکی سووریاو ئێراق دەس پێ کردووە.
ئەو پەلامارانە کە بێ مۆڵەتی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێخکراوی نەتەوەکان ئەنجامی گرتووە، جگە لە لەناوبردنی ژێرخانەکانی سووریاو ئێراق ، هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نەبووە.......
کۆتایی کورتە نامە/310