٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٤٨
درێژەی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپی فەلستینی لە قودس

لەشکریانی زایۆنیست بۆ حەوتەمین رۆژی لەسەر یەک پەلاماری کەمپی شەعفات لە قودسی داگیرکراویان دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینیی مەعەن، وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح لە کەمپی شەعفات بە ئاماژە بە پەلاماری رۆژی چوارشەممەی داگیرە زایۆنیستەکان بۆسەر  زیاتر لە 20 ماڵی ئەو کەمپە رایگەیاند، داگیرکەران  بە جێگیربوون لە شەقامەکانی کەمپی شەعفات 3 کەسی فەلستینیان دەسگیرکرد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی شایەتحاڵان هێزەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنیست بە سوڕانەوە لە نێو شەقامەکانی کەمپی شەعفات وێڕای پشکنینی لاوانی فەلەستینی ناچاریان دەکەن پێناسەکەیان پێشان بدەن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی زانیارییەکانی وادی حەلوە هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی زایۆنی لە سەرەتای ئەو مانگەوە تا ئێستا زیاتر لە 40 فەلستینیان لە کەمپی شەعفات دەسگیرکردوە.

هەروەها داگیرکەرانی زایۆنیست لە پەلامار بۆ سەر کەمپی بەیت حەنینا 7 کەس لە دانیشتوانی ئەو کەمپەیان دەسگیرکرد.

بە پێی هەواڵێکی دیکە لشکریانی داگیرکەری رژێمی زایۆنی بیانی ئەمڕۆ لە شاری ئەلخەلیل 6 شارۆمەندی فەلەستینی لەوان محەممەد جەماڵ نەتەشە ئەندامی شۆڕای یاسادانانی فەلستینیان دەسگیرکرد.

هەندێک شارۆمەندی فەلەستینی لە ئەلخەلیلیش لەشکریانی رژێمی زایۆنیستیان بە دزینی زێڕ تۆمەتبار کرد.

لەشکریانی داگیرکەری رژێمی زایۆنی هەموو رۆژێک بە بیانوی جۆراوجۆر و پڕوپوچ شارۆمەندانی فەلستینی دەسگیر دەکەن یان پێ و شوێنیان دەگرن.....

کۆتایی کورتە نامە/310