٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:٤٢
پێداگریی ئێران لەسەر داکۆکی لە سووریا دەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا

کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاراستنی یەکپارچەیی خاک، یەکڕیزی و یەکپارچەیی هەموو وڵاتانی ناوچە لەوان سووریا وەک رێسایەکی بنەڕەتی، و هەوڵدان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، و جێگیرکرانی ئاسایش بەئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ و پێی وایە، گۆڕانی سنوورەکان قەت بەقازانجی ناوچەکە نابێ.

حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ خانم هەدیە خەلەف عەبباس سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی سووریا، لەتاران بەئاماژە بەو بابەتە، وتی: ئەمڕۆ، شەڕێکی زاڵمانە لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکان کە پێبەند نین بە بنەما ئەخلاقی و مرۆییەکان، بەسەر خەڵکانی سووریادا سەپێندراوەو خۆڕاگریی و بەرخۆدانی ئەوان لە بارودۆخی دژواری پێنج ساڵی ڕابردوو لەهەمبەر تیرۆریزمدا جێی پەسەندان بووە.روحانی بەئاماژە بەوەی کە بەداخەوە ئەمڕۆ زۆرێ لە وڵاتانی ئیسلامی لەناوچە گرفتاری پیلانگێڕیی دوژمنان بوون و خەڵک لە ناوچە جیا جیاکان بۆ وێنە، یەمەن، ئێراق، سووریا یان لیبیا و ئەفغانستان بەرەوڕووی ژیانێکی سەخت و دژوار و کێشەگەلی جیاجیان، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەند بووە بە بنەماکانی خۆی و لەسەر ئەو بنامەیە کە تیرۆریزم ، کێشەیەکی مەزن دێتەئەژمار بۆ ناوچەو جیهان، پێی وایە، دەبێ یارمەتی خەڵکی سووریا بدرێ هەتا بتوانن ئاسەواری تیرۆریزم لەوڵاتەکەیان بسڕنەوەو بنبڕی بکەن و وڵاتانی دیکەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ، پێویستە ئەو ڕەوتە بگرنەبەر.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتاردانی ئەم دواییەی خۆی لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ئاماژەی بەو بابەتە کردو بە ئیشارەت دان بەو کەندو کۆسپانەی ڕێگرن لەبەردەم ڕێکارێکی مەنتقی بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە پێنج ساڵانەیە، ڕستەی بەناوبانگی خۆی کە لە دووهەم ساڵی ئامادەبوونی لە ڕێکخراوی نەتەوەکان گوتبووی، دووپات کردەوە.

روحانی وتی: "کاتێک ژەنەراڵەکان هاتنە ناوچە، چاوەڕوانی ئەوە نەبن دیپلۆماتەکان بەرەوپیلیانەوە بچن و پێشوازیان لێ بکەن."، ئەوە، هەمان وشدارییە کە وڵاتانی رۆژاوایی گوێیان نەدایەو ئەمڕۆ شایەتی درێژەی قەیرانین و قەیرانی سووریا ئێستا بووەتە قەیرانێکی بەرفراوان لەناوچەدا.پرسی سووریا ئێستا لە سەرووی هەوڵە ناوچەیی و جیهانییەکان دایە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی دیکە خۆی لەوبابەتە گەیاند هەتاکوو بتوانێ چارەسەریی کەندو کۆسپەکانی بەردەم درێژەی ئاگربڕ لەسووریا بکات، بەڵام ڕوانگەکانی ئەمریکا لەو بارەوە ئەوەندە یەکلایەنەو لەپێناو داکۆکی لە تیرۆریستانە کە هەوڵ و تەقەلاکان لەوبارەوە نەگەیشتە ئەنجام.ئەوەی وا لە بارودۆخی ناسک و هەستیاری ئێستادا گرینگە، یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی سووریاو ڕزگارکردنیان لە گەمارۆی تیرۆریستانە.

لەو ڕوانگەوە، بەرەنگاربوونەوەی گشت تیرۆریستان بریتی لە؛ داعش ونوسرە لەپاڵ یارمەتی گەیاندن بە خەڵک، پێویستییەکە.ئێستا لەبواری ئەو بەرەنگاربوونەوەدا شایەتی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریاین. کۆڕ و نێوەندە هەواڵییەکان، هێرشی زەوینی هێزەکانی سوپای سووریا بۆسەر حەڵەب بە گەورەترین هێرش لەکاتی دەسپێبوونی خولی نوێی پەلامارەکان بۆسەر ئەو شارە ڕاگەیاندووە کە لە حەوتەی ڕابردووەوە دەس پێ بووە.

هەڵبەت جارێ ڕێگایەکی دژوار لەبەردەم دایە. دەبێ چاوەڕوان بین هەتاکوو پێشڕەوییەکانی سوپای سووریاو هەڵوێستە ئاشکراکانی سووریاو ڕووسیا لەمەڕ نەیارەتی لەگەڵ هێنانەدی ناوچەی دژەفڕین لەسنووری ئاسمانیی سووریا کە دەوری سەرەکی دەگێڕێ لەبەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان، بەرەڕووی چ کاردانەوەیەک دەبێ لەلایەن ئەمریکاوە. ئاشکرایە کە حکومەتی یاسایی سووریا تەنیا ناوەندە کە دەتوانێ لەبارەی داهاتووی ئەو وڵاتە بڕیار بدات.

هەڵبەت دانوستانی نێوان حکومەتی سووریاو ئەو بەرهەڵستکارانەی پێبەندن بە سەربەخۆیی و ئیرادەی گەلی سووریا، بۆ دەس خستنی ڕێگاچارەی سیاسی و ڕێککەوتنێکی تۆکمە کە ئیرادەی گەل و هاوبەشیی هەموو ئەتن، هۆز و تایفەو مەزهەبەکان لەخۆ بگرێ، بژارەیەکی شیاو دێتەبەرچاو بۆ هەوڵدان لەپێناو چارەسەریی قەیرانی سووریا.

ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ درێژە دەدات بە یارمەتی دانی سووریا لەئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و جێگیرکرانی ئاسایش لەناوچەکە.

ئەمریکاش ئەگەر بەڕاست لەدووی یارمەتی گەیاندن بەخەڵکی سووریایە، دەبێ لەپێناو ڕاگرتنی ڕەشەکوژیی کە مەترسییەک دێتەئەژمار بۆ ناوچەو جیهان، هەوڵ بدات....

کۆتایی کورتە نامە/310