بەرلەوەش، هەدیە عەبباس وتەبێژی پەرلەمانی سووریا دوێنێ سێ شەممە ڕایگەیاند، دەمشق هەندێ سەنەدو بەڵگەی لەدەست دایە کە پێشان ئەدات، پاش هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکان بۆسەر هێزەکانی سووریا، سوپای ئەمریکا پەلاماری هێزە تیرۆریستییەکانی داعش بۆسەر پێگەکانی سوپای سووریای هیدایەت کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە پێنتاگۆن بەرلەوە ئیدیعای کردبوو، هێرشی ئاسمانی بۆسەر هێزەکانی سوپای سووریا لە نزیک دێرەزوور بەهەڵە لەناساندنی مۆڵگەکانی داعش ئەنجامی گرتووە.
پەلاماری ئەم دواییەی سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە١٧ی سیپتەمبەر لە دێرەزوور، کوژرانی٦٢کەس لە هێزەکانی سوپای سووریاو بریندار بوونی بەسەدان کەسی لێکەوتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤٤
News ID: 781815
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) ، تۆمەتە پاڵدراوەکانی ئەم دواییەی سووریای ڕەت کردەوە. بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئادریان رانکین گالۆڤەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە تۆمەتە پاڵدراوەکانی سووریای لەمەڕ هاوکاریی سوپای ئەمریکا لەگەڵ گرووپی ڕەشەکوژی داعشی ڕەت کردەوە.