به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "عەلی شەمخانی" ئەمڕۆ (سێ شەممە) لە دیداری خانمی "هەدیە خەلەف" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی سوریا و لیژنەی هاوڕێی بە ڕەخنە گرتن لە پشتگرییەکانی ئاشکرای سیاسی و سەربازی ئەمریکا لە تاقمەکانی جۆر بەجۆری ترۆریستی جەختیکرد : ئیرادەی پتەوەی گەلی سوریا داهاتووی ئەو وڵاتە کە سەرکەوتن و گەڕانەوە بۆ ڕۆژانی بەشکۆیە ، دیاری دەکات . شەمخانی بە ئاماژ بە دەستکەوتە بەربڵاوەکان وسەرکەوتنەکانی سوریا کە بەرهەمی هاوڕێیەتی دەوڵەت و گەلی ئەو وڵاتەیە لە ڕاوەستان بەرامبەر ترۆریستان و لاگرانی ئەوان ، بەڕاشکاوی ووتی : داهاتووی حەڵەب و مەیدانەکانی دیکەی سوریا تەنیا لە گۆڕەپانی بەرەو ڕووبوونەوەی هێزمەند لەگەڵ تەکفیرییەکان ڕوون دەبێتەوە .
نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران ووتیشی : دوژمنیی ئەمریکا و ڕەژێمی زایۆنی بە تەوەری خۆڕاگری بە ڕادەیەکە کە تەنانەت ئاسایشی نیشتمانی خۆی وئاسایشی نێو دەوڵەتیش لەبەر چاو ناگرن و بەداخەوە دوای پەلامارە جۆر بەجۆرە ترۆریستییەکان بۆ سەر ئەوروپا ، پێداچوونەوە وئیرادەی جیدی لە شێوەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە لایەن ئەو دەوڵەتانە لەئارا دانەبوون .
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی سوریا یش بەڕێزگرتن لەیارمەتییەکانی ئینسان دۆستانە و موستەشاریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم و بەرەڤانی لە شار و گوندەکان ، جەختیکرد : ئەگەر ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی یش وەک ئێران بە ستراتژیای ڕووڕاستانە هەوڵیان دا بۆ چارەسەری قەیرانەکە ، ڕەوشی قەیراناوی ئەمڕۆ لە وڵاتانی ناوچە بەدی نەدەهات ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:١٧
News ID: 781805
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ووتی : تاکە ڕێگای کۆتایی دان بە قەیرانی ئێستا لە سوریا درێژەی دانووستانەکانی نێو ماڵی سوریایە .