سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئیراق بڕیاری داوه له داهاتوویه‌کی نێزیک دا سه‌ردانی پێته‌ختی ئێراق بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کۆببێته‌وه.
به ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌م زووانه ده‌چێته به‌غدا و بڕیاریشه وه‌ک یه‌که‌م دیدار چاوی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق بکه‌وێت.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیکەی عێراق له‌وانه سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له به‌رنامه‌کانی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی بارزانیدا دانراوه.
هەروەها باسی ئەوە دەکرێت مەسەلەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ له‌ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش ته‌وه‌رێکی گرینگی ئه‌م دیداره ده‌بێ.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ بابه‌تی په‌یوه‌ندی داری نێوان به‌غدا و هه‌ولێریش ده‌خرێته ڕوو و تاوتوێ ده‌کرێن....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٤٧
News ID: 781710
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئیراق بڕیاری داوه له داهاتوویه‌کی نێزیک دا سه‌ردانی پێته‌ختی ئێراق بکا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کۆ ببێته‌وه.