٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣١
بابەتی خۆتەیار کردن بۆ ڕزگاری موسڵ لە دیداری عەبادی و مەعسوم دا

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دیدار لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بابەتەکانی ئامادەیی بۆ ڕزگارکردنی موسڵیان لێکدایەوە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومرییە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ دووشەممە لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی نە بەردی سەربازی و سیاسی بۆ شەڕ لە موسڵ و دابین کرانی ئیمکاناتی پێویست بۆ سەرکەوتن لەو هەڵمەتەدا وتووێژیان کرد.

دوولایەن لەو چاوپێکەوتنەدا جەختیان کرد لەسەر گرینگایەتی خۆبواردن لە و کاروبارە تاکەکەسییانەی کە  ڕێگرن لەبەردەم هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی دەست داعش.

لێکدانەوەی ئەنجامەکانی سەفەری حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ نیۆیۆرک بەمەبەستی بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لە تەوەرەکانی دیکەی ئەو دیدارە بوو....

کۆتایی کورتە نامە/310