سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: سه‌رکرده هه‌ڵاتووه‌کانی داعش له‌لایه‌ن هه‌ندێک له به‌رپرسی ناوخۆیی و ئه‌فسه‌ری گه‌نده‌ڵ و ده‌زگای میتی تورکییه‌وه هاریکاری ده‌کرێن بۆ ده‌ربازبوون به‌ره‌و تورکیا.سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌شێک له‌و سه‌رکردانه‌ی داعش که هاوکاری ده‌کرێن بۆ ده‌ربازبوون، پێشتر ده‌ستیان له کۆمه‌ڵکوژی تورکمانه‌کانی گوندی به‌شیر هه‌بووه.
جێی باسه، پێشتریش ده‌زگای میتی تورکی چه‌ند داعشێکی ده‌رباز کرد که ده‌ستیان له سوتاندن و کوشتنی هاووڵاتیانی گوندی به‌شیر له 2014 هه‌بوو، یه‌کێکیش له‌و داعشانه ئێستا نیشته‌جێی شاری غازی عه‌نتابی تورکیایه....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:١٤
News ID: 781490
ماڵپەڕی پی یوو کەی میدیای سەر بە یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە زمان "سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت" رایگه‌یاند: سه‌رکرده‌کانی داعش له ناوچه‌کانی باشوری رۆژئاوای که‌رکوک ده‌ستیان به فرۆشتنی که‌لوپه‌ل و ئامێره‌کانیان کردووه‌و به‌شێکیان هه‌وڵی خۆده‌ربازکردن به‌ره‌و تورکیا ده‌ده‌ن و به‌شه‌که‌ی تریشیان به‌سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵاتنی هاووڵاتیانی ناوچه‌که به‌ره‌و ناوچه‌کانی که‌رکوک و تکریت دزه ده‌که‌ن.