٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:١٥
ڕوسیا خوازیاری جیابوونەوەی ڕێزی نەیارانی چەکدار لە ترۆریستان بووە لە سووریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی ، جیا کردنەوەی نەیارانی چەکدار کە ئەمریکا لاگریان لێ دەکات لەتاقمی ترۆریستی بەرەی نووسرە دەتوانێ بە نەیاران ئەو دەرفەتە بدات کە وەکوو بەشێک لە پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە بن .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووسیا ئەلیۆم ، سرگئی لاڤرۆف ، شەوی شەممە ووتیشی ، هیچ ڕێگایەک بۆ دەسپێکردنەوەی ئاگر بڕ جگە لە هاوکاری هەموو ڕەوتەکانی هاوپێوەند لە سوریا لەئارا دانییە . لاڤرۆف جارێکی تر جەختیکرد ، هەموو باڵەکان جگە لە تاقمەکانی ترۆریستی داعش و بەرەی نووسرە لە ئۆپەراسیۆنی سیاسی دا بەشداری دەکەن ئەگەر پێبەندبوونیان بە ژمارێک بنە ما  مسۆگەر بێت و نیشان بدەن لەم بوارە دا ڕوو ڕاستن .

 وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ووتیشی ، دوای پاکتاو کردنیی نەیاران لە بەرەی نووسرە دەتوانن ئەوان وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنیی سیاسی لەبەرچاو بگرن و دەبێ ئەم مەسەلە بسەلمیندرێت ، دەنا شک وگومانەکان لە بارەی کەڵکی خراپ وەرگرتنی تاقمە چەکدارەکان لە ئاگر بڕەکان بۆ زۆرتر کردنیی هێز وکەرەستەو ئامێرەکانیان زۆرتر دەبێتەوە .

لاڤرۆف هەروەها جەختیکرد کە ئەگەر جارێکی تر داواکان لە بواری ڕاگرتنی پەلامارەکانی ئاسمانی فرۆکە جەنگییەکانی سووریا وڕووسیا دووپات بێتەوە ، ئەم داوایانە بە جدی ناگیردرێت ، چوونکا لە مانگەکانی  ڕابردوو ئیمتیازگەلی زۆریان پێدراوە ، بەڵام هەر جار دەبینن کە لە ئاگر بڕەکانی کاتی ،  بۆ زۆرتر کردنی هێزەکان وکەرەستەی کەسانی چەکدار لە وان بەرەی نووسرە کەڵک وەردەگرن....

کۆتایی کورتە نامە/310