٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٠٧
جەختکردنی ڕوحانی لە سەر بردنە سەری ئاستی هاوکارییەکانی تاران - نایروبی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران ، پەرە سە ندن و و قووڵتر بوونەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئافریقایی ی لە بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی ، "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری "موتوری جاستین ئادنا هون" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کێنیا لەتاران ووتی : کنیا لە وڵاتانی دۆستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەئافریقا دا وتاران پێشوازی بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکارییەکانی تاران -نایرۆبی دەکات .

ڕوحانی بە ئاماژەدانیی تواناییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری ڕاژەکاری تەکنیکی و ئەندازیاری و باسکردنی ئەوەی تاران ئامادەی ئەنجام دانی گەڵاڵەو پرۆژەکانی کێنیایە لە پێوەندی لەگەڵ وزە ، ڕیگا چێکردن ، ئاوبەند چێکردن و دەڤەرەکانی وزە ، وتی : دەوڵەتی کینیا دەتوانێ بە فەراهەم کردنیی ، هاسانکاری پێویست ، بارودۆخ بۆ ئامادەبوون وسەرمایە نانەوەی بەشگەکانی کەرتی تایبەتی ئێران هەموارتر بکات .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها هیزمەند کردنیی پێوەندییەکانی ناوەندەکانی زانکۆیی ،زانستی و تێکنۆلۆژیای ئێران وکێنای لە تەنیشت  گەشتیاری بە پێویست زانی و ووتیشی : بارودۆخ دوای بەرجام وهەڵوەشێندرانی بایکۆتەکان ، بواری بۆ پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات زۆرتر لە ڕابردوو فەراهەم کردووە . 

روحانی بە ئاماژەدان بە پرسی ترۆریسم وەکوو گرفتێک لە پێشڕووی هەموو خەڵکی جیهان لە سەردەمی ئێستا جەختیکرد لە سەر پێویستی هەڵسو کەوتی ڕیشەیی لەگەڵ ئەم گرفتە و ووتی : ئێران و کینیا لەم دەڤەرە دەتوانن پێکەوە ولەئاستی ناوچەیی و بێو دەوڵەتی هاوکاری بکەن .

"موتوری جاستین ئادنا هون" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کینیا یش لەم دیدارە جەختیکرد وڵاتەکەی بریاری داوە بۆ پەرەی هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەموو گۆڕەپانەکان و جیبەجێکردنیی بەرجام ئەم هەلەی زۆرتر لە ڕابردوو ڕەخساندووە ....

کۆتایی کورتە نامە/310