بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری قەتەر لە نیۆیۆرکەوە ، ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد نێردەی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن رۆژی شەممە لە پەراوێزی دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە گەڵ ئەحمەد ئەبوو غەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دیدار و لە بارەی گۆڕانکاریەکانی یەمەن وتووێژی کرد .
سکرتاریەتی کۆمکاری عەرەب بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند لە دیداری وەلەد شێخ و ئەبووغەیت لە بارەی پەیوەندی لە گەڵ لایەنە تێکهەڵچووەکان لە یەمەن بە ئامانجی دەسڕاگەیشتن بە رێگاچارەی سیاسی وتووێژ کرا . ئەحمەد ئەبووغەیت لەم دیدارەدا جەختی کردە لەسەر درێژەی هەڵوێستەکانی کۆمکاری عەرەبی لە بارەی یەمەن و ئەوەی کە هەر رێگاچارەیەک دەبێ لەسەر بنەمای وتووێژی نێو ماڵی یەمەن بێت .
دەوری رابردووی دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن کە لە کوێت بەڕێوەچوو ، بە هۆی ناکۆکی لایەنەکان بێئەنجام مایەوە .....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٢٨
News ID: 781296
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن رۆژی شەممە لە نیویۆرک چاوی کەوت بە سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی .