سەرچاوەکانی ئەمنیەتی ئێراق ڕایانگەیاند کە هەڵمەتی ئازاد کرانی ناوچە بەجێ ماوەکانی باکووری پارێزگەی سەلاحەدین لە ژێر چنگی ترۆریستەکانی داعش دەسپێکراوە.
بە قسەی ئەم سەرچاوەیە ، هەڵمەتی ئازاد کرانی ناوچە کانی باکووری سەلاحەدین لە بەیانی ئەمڕۆوە وبەپشتیوانی ولاگری هێزەکانی حەشدی شەعبی و هاوپەیمانی بەربەرەکانی لەگەڵ داعش دەسپێکراوە.
هێزە ئێراقیەکان بەرلەمەیش لەدرێژەی پێسکەوتنەکانی خۆی لە پارێزگەی سەلاحەدین ، گوندی " ئەلخانوکە" هەڵکەوتوو لە باشووری " ئەلشەرقاتی " لە ژێر داگیر کاری تەکفیریەکانی داعش دەرهێنا.
سەربازانی سوپای عێراق هەروەها لەماوەی ئۆپراسیۆنەکە دا لە باشووری شاری " ئەلشەرقات" توانیان زاڵبن بە سەر گۆندی " جەفر ئەلحار" . سەربازانی سوپای عێراق درێژە دەدەن بە ئۆپراسیۆنی خۆیان بۆ ئازاد کرانی ناوچە کانی دەوروبەری شاری ئازاد کراوی ئەلشەرقات ....
کۆتایی کورتە نامە/310