٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٦
زیانی قورسی ترۆریستان لە سوریا

لە تێکهەڵچوونەکانی سوپای سوریا لەگەڵ ترۆریستانی داعش لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە ، ترۆریستان زەرەر و زیانی زۆر یان وێکەوتووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفەزیۆنی  ئەلئەخبارییەی سوریا ، هێزی ئاسمانی سوپای  سوریا ڕۆژی هەینی  بنکەو بارگای ترۆریستەکانی داعش و بەرەی  نووسرە یان لە گردو پەڕی پارێزگای حۆمسی ئەو وڵاتە بۆمباران کردووە کە بەهۆیەوە  ژمارێک لە ترۆریستان کوژراون .

تۆپخانەکانی  سوپا ی سوریا یش رۆژی هەینی بنکە ومۆڵگەی ترۆریستان  لە گردو پەڕی حەما و ئەدلەب لە رۆژئاوا وباکووری ڕۆژئاوای سوریا، داوەتە بەرپەلاماری خۆیان  کە بە هۆیەوە زەرەری زۆر دراوە لە ترۆریستان .

هەر لەم حالە دا هێزی زەمینی سوپای سوریا یش بە گوللـەکانی تۆپخانە بنکە و مۆڵگەی بەرەی نووسرەیان لە بەسری ئەلشام ، گردو پەری  دەرعا لە باشووری سوریا  داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا . هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها کۆنتڕۆڵی خۆیان لە سەر ناوچەی مەزاراکانی ئەلڕەهان لە ریف دێمەشق، بە هێز تر کردەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310