به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئیبراهیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە بەیان نامەی ئەم دوائیەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجومەنە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەسوەردان دەکات و بەیان نامەیەک کە ئەم دوائیە دەری کردووە لە لێکدانەوەی کارەسات وڕوداوەکانی عێراق دروست نەبووە.
نوسێنگەی وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیان نامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: ئیبراهیم جەعفەری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ " سەباح خالید حەمد سەباح" وەزیری دەرەوەی کوەیت دیداری کرد.
دوو لایەن لەم دیدارە دا لە بارەی پێوەندی عێراق وکوەیت وتووێژیان کردوو ڕایانگەیاند : ئەم پێوەندیە لە رێبازی دروست دایەو داواکاریەکانی دوو نەتەوە وەڵام دەداتەوە. وەزیری دەرەوەی کوەیت ، دەستکەوتەکانی ئەمنیەتی عێراقی لە بەرەنگار بوونەوەلە تاقمی ترۆریستی داعش رێزی گرت وڕایگەیاند کە دەێهەوێ کونفرانسێک لەمەڕ پشتیوانی ماڵیی لە عێراق و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان لە ترۆریستەکان لەم وڵاتە و گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراقی بۆ ماڵەکانیان بەڕێوە ببات....
کۆتایی کورتە نامە/310