٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:١٩
دانانی یاسای قەدەخەی هات و چۆ لە شارلۆتی ئەمریکا

شاره داری شاری شارلۆتی ئەمریکا لە هەوڵ بۆ ئارام کردنی ئەو شارە ،یاسای قەدەخەی هات و چۆی داناوە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :شارەوانی شاری شارلۆتی ئەمریکا کە کوژرانی ڕەشپێستێکی بێ

چەک بە دەست پۆلیس ، ئەم شارەی بەرە و ئاڵۆزیی بردووە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، خەڵک لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی مافی ئامادە بوون لە شەقامەکانیان نییە .

شارەوانی شاری  شارلۆت هەروەها لە گاردی نیشتمانی ئەمریکا بۆ ئامادە بوون لە شەقام ویارمەتی بە پۆلیس لە گەڕاندنەوەی  تەکوزی بۆ شۆێنەکانی هات و چۆی، داوای یارمەتی کردووە.  شاری شارلۆت لە ویلایەتی  کارولینای باکووری دایە و خەڵکی ئەو شارە ٣ ڕۆژە کە ناڕازین لە حەنای کوژرانی پیاوێکی بەساڵاچووی ڕەشپێستی بێ چەک بە دەست پۆلیسەوە .

لەکاتی دەسپێکرانی ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە وه، دەیان شارومەندی ئەمریکایی بەدەست پۆلیسی ئەو وڵاتە یش قۆڵبەستکراون .

پیاوی ڕەش پێستی کوژراوە ، شەشەمین کەس لە شاری شارلۆتە کە لە یەکساڵی ڕابردوولە لایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە  و تیاچووە . کەڵک وەرگرتنی پۆلیسی ئەمریکا بە تووند وتیژی دژی ڕەشپێستەکان ، بەڕێوە چوونی ناڕەزایەتییەکانی سەرانسەری لەو وڵاتە وهەروەها پێکهاتنی بزوتنەوەی " ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە " ی بە دواوە بووە ....

کۆتایی کورتە نامە/310