٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:١٨
خۆبژیوی ئێران لە وەبەرهێنانی کەرەستەی بەرگری

جێگری پەرە و بەرنامە ڕێژیی ستراتژیکیی وەزارەتی بەرگریی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەبەرهێنانی کەرەستەی بەرگریانە گەییشتووەتە قۆناخی خۆبژیوی و ئەمڕۆ هەر چەکێکی ئاسایی کە ئیرادە بکات ، دەتوانێ بگەیینێتە قۆناخی وەبەر هێنان .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لەم بەیاننامەیەدا ، وێڕای ڕەخنە گرتنی توند لە ژمارێک لە برگەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لەبارەی "حەشدی شەعبی" ، ڕایگەیاند: ئەگەر هێزە جەماوەرییەکانی عێراق نەبن داعش کنە دەکاتە نێو ئەو وڵاتانە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : بەیاننامەی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس پڕە لە بەهەڵەداچوون لە بارەی ئێراق و نیشاندەری نەبوونی ڕوانینی ڕاستبینانە لە حەنای ڕەوتەکانی نێو خۆی ئێراق وبە دوور لە ڕاستییەکان و عەقڵانیەتە. وەزارەتی دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند : ئەگەر هێزەکانی حەشدی شەعبی نەبوونایە تیرۆریستانی داعشی ئەمڕۆ لە نێو زۆرێک لە وڵاتانەدا بوون کە حاشا لە بوێریی هێزە جەماوەرییەکان لە هەمبەر تیرۆریزم دا دەکەن و ژمارەی زۆری شارومەندان کە لە قەواخی ئەم هێزە دژی داعشەدا شەڕ دەکەن لەبەر چاو ناگرن ....

کۆتایی کورتە نامە/310