به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "الجمهوریه نیوز"، بازاڕچی له وتاره‌که‌یدا ده‌نووسێت: پاش لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی مووسڵ ئه‌و پرسیاره له سه‌رووی هه‌واڵه‌کانی جیهان ئاراسته کراوه که ئایا سوپای تورکیا ده‌چێته ناو مووسڵ؟
ئه‌مجاره ئه‌و بابه‌ته زۆر جیدییه؛ چونکه ئه‌ردۆغان ئاسایشی مووسڵی به گرینگ‌ترین بابه‌ت داناوه و به‌رپرسانی ئه‌مریکاش پرسی مووسڵ‌یان له بابه‌ته جێگه‌ی باسه‌کان له‌سه‌ر مێزی دانوستان داناوه.
بۆچی مووسڵ؟
چونکه ئه‌و شاره که تورکه‌مانه‌کان تێیدا نیشته‌جێن له‌گه‌ڵ تورکیا سنوور و مێژووی هاوبه‌شی هه‌یه و به‌و بۆنه‌وه گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌تی بۆ تورکیا هه‌یه و هه‌ر جۆره مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ تورکیا وێنا ده‌کرێت.
ئایا ده‌زانن که تورکیا به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی لۆزان ته‌نانه‌ت تاکوو کۆتایی ده‌یه‌ی 80ی زایینی به‌شێک له بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له داهاته نه‌وتییه‌کانی مووسڵ دابین ده‌کرد؟
به‌ڵام شتێکی دیکه که ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ که‌س ئاگاداری‌یان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌بێت، ئه‌وه‌یه که تورکیا له ساڵی 1926ی زایینی به‌پێی گرێبه‌ستی ئه‌نقه‌ره که له‌و کاته‌دا عێراق له‌ژێر کۆنتڕۆڵی به‌ریتانیا بوو، به‌رپرسیارێتی هاووڵاتیانی خۆی له شاری مووسڵی له ئه‌ستۆدا بوو.
هه‌ندێ له ماده‌کانی ئه‌و گرێبه‌سته به شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
1- به‌ڕێوه‌بردنی شاری مووسڵ له عێراق به شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به تورکیا ده‌درێت.
2- پاسه‌وانی له گیانی هاووڵاتیانی تورکیا له مووسڵ به شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به تورکیا ده‌درێت.
له‌و کاته‌دا تورکیا ئه‌و مافه‌ی ببوو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ڕووبه‌رێکی 90 کیلۆمه‌تری چوارگۆش له مووسڵ و ته‌نانه‌ت تاکوو شاری که‌رکووک و ناوچه تورکه‌مان نشینه‌کان زاڵ ببێت و مافی ئه‌وه‌ی بوو له ئه‌گه‌ری ده‌ستدڕێژی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی که هاووڵاتیانی تورکیا تێیدا نیشته‌جێن، به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدڕێژییه بکاته‌وه.
له ئێستادا ئه‌و گرێبه‌ست و ڕێککه‌وتننامه به تورکیا مافی ده‌ستێوه‌ردان له مووسڵ ده‌دات و به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته تورکیا ده‌توانێت له ئه‌گه‌ری دزه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که بۆ ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی به‌ره‌نگاری ئه‌و گرووپه ببێته‌وه.
به‌پێی ماده‌ی 51ی جاڕنامه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، سوپای تورکیا ده‌توانێت هه‌روا که له ئۆپراسیۆنی سپر فورات له سووریا ده‌ستێوه‌ردانی کردبوو، له مووسڵیش ده‌ستێوه‌ردان بکات.
ئایا ده‌زانن که به دوای داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکا پڕۆژه‌یه‌ک بۆ لکاندنی مووسڵ و پارێزگای که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستان ئاماده کرابوو، به‌ڵام به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌نقه‌ره تورکیا ده‌ستێوه‌ردان و له جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پڕۆژه ڕێگری کردبوو؟ به‌م حاڵه‌شه‌وه له ئێستادا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێشتاکه له‌سه‌ر مووسڵ و که‌رکووک زاڵه که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌یه. تورکیا هه‌رگیز واز له مافی ڕه‌وا و یاسایی خۆی له مووسڵ و که‌رکووک ناهێنێت و ئه‌ردۆغان له لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته جه‌ختی کردووه.
له ئێستادا بارودۆخ له‌گه‌ڵ ڕابردوو جیاوازی هه‌یه و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به تورکیا نزیک بۆته‌وه تا جێگه‌یه‌ک که مه‌سعوود بارزانی به تورکیا ده‌ڵێت وه‌رن بۆ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه هه‌ندێ کار ئه‌نجام بده‌ین. له ئێستادا هه‌موو شتێک ئاشکرا بۆته‌وه، که‌واته هه‌ریه‌ک له‌و دووانه (تورکیا و مه‌سعوود بارزانی) ئه‌گه‌ر چه‌ندین کرده‌وه له مووسڵ ئه‌نجام بده‌ن، هه‌مدیسان تورکیا شوێن پێیه‌کی له‌و وڵاته نابێت.
به واتایه‌کی دیکه تورکیا که هێزه‌کانی له ئۆردووگای به‌عشیقه جێگیر بوونه، تاکوو ئێستا چه‌ندین ئۆپراسیۆنی له دژی داعش ئه‌نجام داوه و نزیک به 650 بۆ 700 که‌س له چه‌کدارانی داعش کوشتووه.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره ئاراسته ده‌کرێت که بۆچی له‌مدواییانه‌دا ئه‌مریکا وه‌فدی خۆی ڕه‌وانه‌ی تورکیا کردبوو؟ که له وه‌ڵامدا ده‌بێ بوترێت که ئه‌مریکا جووڵه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له پاڵ سوپای ئازادی سووریای بینیوه و له ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا هاوشانی هێزه‌کانی بارزانی له مووسڵ ترسی هه‌یه، چونکه مووسڵ ده‌ریایه‌ک له نه‌وت پێکدێنێت و ژماره‌یه‌ک له کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته چالاکی ده‌که‌ن، که‌واته نایه‌وێت ئه‌و قازانجه گه‌وره له ده‌ست بدات.
ئه‌مه چیرۆکی مووسڵ بوو که بڕیاره به‌مزووانه تێیدا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدرێت و پڕۆژه و نه‌خشه‌کانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ش ئاماده کراوه.....کۆتایی کورتە نامە/310