٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣٥
کوژرانی دەیان ترۆریست لە ڕۆژئاوای سووریا

دەیان ترۆریست لە پەلامارەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژئاواوناوەندی ئەم وڵاتە کوژران .

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوسیا ئەلیوم ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتی دا: دەیان کەس لە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە کەناویان گورێوە بە بەرەی فەتحۆلشام لە بۆمبارانی فڕۆکە شەرکەرەکانی سووری لە پارێزگەی حەما لە ڕۆژئاوای سووریا کوژران.

لەم پەلامارانەدا ، فرۆکە شەڕکەرە سووریەکان ناوەند وبنکەی تەکفیریەکانیان لە پارێزگاکانی حەماو حومس دایە بەر دەسڕێژ. هەروەها بڕیک لە کەرەسەو ئامێری ترۆریستەکان لەم پەلامارانە تەقێندرایەوە.

هەواڵێکی تر لە سووریا ئەمەیە کە سەرچاوە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە کە کەوتنە خواری  فڕۆکە شەڕکەرە سووریەکان لە ناوچەی قەلەمونی رۆژهەڵاتی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەمێشق یان پشت ڕاست کردەوە.

ئەم فڕۆکەیە پەلاماری کردبووە سەر بنکەیەکی تاقمی ترۆریستی داعش لە باکووری دەمێشق . سوپای سووریا ڕایگەیاند فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە ڕزگاریی هاتووە. هێشتا هۆی کەوتنە خواری ئەم فڕۆکەیە ڕانەگەێندراوە....

کۆتایی کورتە نامە/310