٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٢٢
وتووێژی ڕووسیاو ئێراق سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ باڵوێزی ئێراق لە موسکۆ سەبارەت بە درێژەی هاوکاریەکانی دوو وڵات بە تایبەتی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریزم وتووێژی کرد.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : میخائیل بوگدانوڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی دووشەمە  لە دیدار لەگەڵ ئیسماعیل موحسن  باڵوێزی ئێراق لە مۆسکو، سەبارەت بە  هەڵگرتنی هەنگاوی گرینگ بۆ بەرەنگار بوونەوەی کاریگەر و یەکگرتوو بە دژی تیروریزم و تاقمی تیرۆریستی داعش باس و ڕاوێژیان کرد.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕاگەیەندراوە  دوو لایەن  لەم دیدارانە سەبارەت بە گۆڕینەوەی ڕوانگەکان سەبارەت بە پرسەکانی گرینگ بەمەبەستی پەرەپێدانی بارودوخەکە لە ئێراق و سوریا وتووێژیان کرد .

بە پێی ئەم بەیاننامەیە دوو لایەن سەبارەت بە تەوەرەکانی  جۆربەجۆری هاوکاری چەند لایەنەی ئێراق و ڕوسیا باس و ڕاوێژیان کرد .

مۆسکۆ  و بەغدا ئێستا هەوڵەکانی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دژە تیرۆریزم لە چوارچێوەی  ناوەندی هەواڵگری هاوبەشی بەغدا  بە بەشداری سوریا و ئێران  هەماهەنگ دەکەن ....

کۆتایی کورتە نامە/310