بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، هێزی سوپای سوریا شەوی سێ شەممە بە پەلامارکردنەسەر تاقمەکانی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژاوای حەڵەب، پەلاماری ئەم تاقمە تیرۆریستانەیان بەرپەرچ دایەوە و زیانێکی قورسیان لە و هێزانە دا .
هێزی سوپای سوریا زۆرتر لە بیست و پێنج تیرۆریستی سەر بە تاقمی ناسراو بە جەیشولفەتحیشی لە ناوچەکانی کەباریە لە دەرووبەری بەشی باکووری حەما کوشت .
لەم ئۆپراسیۆنە هەروەها چەند ئۆتۆموبیل و هەندێک کەرەستەی تیرۆریستانیش تێک شکێندرا.
بەپێی هەواڵێکی تر لە سوریاوە تاقمێکی سەد کەسە لە شارومەندانی سوری توانیان سەرباری هەڕەشەکانی سەربازی تیروریستەکان بۆ وەرگرتنی یارمەتی ڕوسیا و بلاروسی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بۆ گوندەکانی جەبرین هەڵێن .
نیزیکەی دووسەد هەتا سێسەد هەزار شارومەندی سوری لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب کە لە ژێرچاوەدێری تاقمەکانی تیرۆریستی دایە، نیشتەجێ کراون و لەبەر ئەوەی هەڕەشەی سزای ئیعدامیان لێکراوە ناتوانن هەڵێن ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:١٦
News ID: 780218
ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە دەورووبەری بەشی باشووری دەڤەری "حەڵەب" باکووری ئەو وڵاتە زەبرو زیانی قورسی لە تیرۆریستەکان وەشاند .