به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕێ و ڕەسمی جێژنی غەدیری خومی ویلایەت شەوی سێشەمە بە ئامادە بوونی زیارەتکارانی ئێرانی و ئێراقی و زیارەتکاران لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی لە گڵکۆی حەزرەتی عەلی (ع) لە نەجەفی ئەشرەفی ئێراق بەڕێوە چوو .
هێزە ئێراقیەکان ، ڕێ و شوێنی ئاسایشی تایبەتیان بۆ جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە نەجەفی ئەشرەف و دەڤەری بەڕێوە برد .
ڕێ و ڕەسمی جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە گڵکۆی پاکی حەزرەتی زەینەب (س) لە دیمەشق پێتەختی سوریاش بە ئامادە بوونی زیارەتکارانی ئەو حەزرەتە بەڕێوە چوو .
هەروەها لە ڕێ و ڕەسمێکدا کە بەو بۆنەوە بە هەوڵی نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی لە سوریا بەڕێوە چوو 175 هاوسەری لاو ژیانی هاوبەشیان دەس پێی کرد .
ئەمڕۆ سێشەمە سی خەرمانان بیستی سێپتامبر و 18 زی حەجە ڕێکەوتە لە گەڵ ساڵرۆژی جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم یەکێک لە گرینگترین جەژنی مۆسوڵمانەکانەکۆتایی کورتە نامە/310...