ڕۆژی ڕابردوو 28ی مانگی خه‌رمانان له ڕێوڕه‌سمێکدا له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌بلیغاتی ئیسلامی و به هاوکاری داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ناوچه و ساداتی ئه‌هلی سوننه و شیعه کۆڕبه‌ندی "ساداتی نه‌به‌وی مونادیانی وه‌حده‌ت" له کۆگه‌ی فه‌رهه‌نگی نووری سنه به‌ڕێوه‌چوو و ڕێز له ساداتی پارێزگای کوردستان گیرا.
حوجه‌تولئیسلام موختار که‌ره‌می وتی: سادات بۆ هه‌موو موسڵمانان جێگه‌ی ڕێزگرتنن و ئه‌و کۆڕبه‌نده له‌پێناو ڕێزگرتن و به‌رزڕاگرتنی سادات به‌ڕێوه‌چووه و ڕازاوه به ناوی ڕۆڵه‌کانی ڕه‌سووڵڵا ده‌بێت.
ناوبراو زیادی کرد: 8 له‌سه‌دی خه‌ڵکی کوردستان ساداتن، واتا 128 هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی پارێزگا له‌لایه‌ن ساداته‌کانه‌وه پێکدێت که پارێزگای کوردستان پله‌ی پێنجه‌می وڵاتی له‌و بواره‌دا هه‌یه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: له بوون، دڵسۆزی، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و نفووزی سادات له کۆمه‌ڵگا ده‌کرێ بۆ بڕه‌وپێدانی فه‌رهه‌نگی قورئانی و نه‌به‌وی که‌ڵک وه‌ربگیردرێت چونکه سادات پۆتانسییه‌لی باشی بۆ گه‌شه و بڕه‌وپێدانی چالاکییه ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له کۆمه‌ڵگا هه‌یه و نابێت له‌و ده‌فرایه‌تییه پڕبایه‌خه خافڵ بین.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆڕبه‌نده‌دا ڕێز له ژماره‌یه‌ک له ساداتی چالاکی پارێزگا له بواره ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌کان گیرا.....
کۆتایی کورتە نامە/310
به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕبه‌ندی "ساداتی نه‌به‌وی مونادیانی وه‌حده‌ت" و ڕێزگرتن له ساداتی به‌رجه‌سته‌ی پارێزگای کوردستان له سنه
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:٤١
News ID: 780074
له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌بلیغاتی ئیسلامی کۆڕبه‌ندی "ساداتی نه‌به‌وی مونادیانی وه‌حده‌ت" به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و ساداتی ناوچه له سنه به‌ڕێوه‌چوو و ڕێز له ساداتی به‌رجه‌سته‌ی پارێزگای کوردستان گیرا.