١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٢٣
شکستی پەلامارەکانی داعش بۆ سە ر بنکەی هێزی پێشمەرگە

هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق پەلامارەکانی هاوکاتی داعش بۆسەر بەشەکانی خازر، بەعشیقە و گوێری تێکشکاند.

پەلامارەکانی داعش بۆسەر  بەشەکانی باشکراو بە کەڵک وەرگرتن لە  چەکی سووک وقورس و هەروەها  هێزی خۆکوژی داعش ئەنجام بوو  .

میدیاکانی هەرێم لەوان خەندان و کوردستان 24  بە گێڕانەوە لە فەرماندەرانی پێشمەرگەی  سەقامگرتوو لەم بەشانە  ڕایانگەیاند دوابەدوای تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگە و ئەندامانی داعش ، ئەم پەلامارانە لە سێ بەشەکە بەرەوڕووی شکست بووەوە و ئەندامانی داعش ناچار بوون بکشێنەوە.

ئەم پەلامارانە لە دوو ناوچەی بەعشیقە و گوێر  هیچ  کوژراو و بریندارێکیان لێ نەکەوتەوە بەڵام لە بەشی  خازر  تەقینە وەیەک لەلایەن ئەندامانی داعش ڕووی دا کە بووبە هۆی کوژرانی سێ  پێشمەرگە و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە....

کۆتایی کورتە نامە/310