سەرچاوەکانی ئاسایشی تورکیا ڕایانگەیاند لە پەلاماری پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بۆسەر بیست و سێ شوێن لە گەڕەکی فاتحی ئەستەمووڵ چل هاوڵاتی بیانی گومانلێکراو بە هاوکاری کردن لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش گیران.
بەوتەی سەرچاوە ئاسایییەکانی بەعسی، گیراوان هاوڵاتی وڵاتانی ئەفغانستان، ئێراق و کۆماری ئازەربایجانن .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ژومارێک لە گیراوان تائێستا چەندین جار بۆ ناوچەکانی تێکهەڵچووی سوریا هات و چویان هەبووە .
تورکیا ئەم دواییە شایەتی چەندین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی بووە کە لە دواترەکەی ئەندامانی داعش پەلاماری خوکوژییان کردە سەر فڕگەی ئاتاتورکی ئەستەمووڵ لە بیست و هەشتەمی مانگی ژووئەنی ڕابردوو و سی کوژراوی لێکەوتەوە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٥٨
News ID: 779997
پۆلیسی ئەستەمووڵ چل هاوڵاتی دەرەکی دەست بەسەر کردن کە گومانی پێوەندی لەگەڵ ڕێکخراویی تیرۆریستیی داعشیان لەسەرە .