به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەردار حسێن سەلامی شەوی یەکشەممە لە بەرنامەیەک لە کەناڵی خەبەری ڕادیۆتەلەفزیونی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : بەرگری کردن ئەرکی ئێمەیە و هێزی سپا ئەرکمەندن جم و جۆڵی هەموو پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس ، تەنگەی هورموز و دەریای عومان ڕەچاو بکەن .
ناوبراو وتی : هێزی بەرگریکارانەی وڵات ئەوەندەیە کە دوژمنان بە تایبەتی ئەمریکاییەکان هەمووکات بە ئەسپایی وڕێزگرتن لە ڕووی ترس و تۆقان لەگەڵی دەجووڵنەوە .
سەردار سەلامی وتیشی : ئەمریکییەکان و زایۆنییەکان لە ماوەی سی و هەشت ساڵی ڕابردوو پەلاماریان کردەسەر چواردە وڵاتی ئیسلامی و دوازدە شەڕیان لە ناوچە وەڕێ خست و ئەگەر ئێمە هێزی بەرگرییانە و پێشگیری کەرانەمان نەبوایا ئەمریکییەکان ئەم چەشنە لەگەڵ ئێمە هەڵس و کەوتیان نەدەکرد .
ناوبراو وتی : ئەگەر هێزی بەرگریکارانەمان نەبوایا ئەمریکاییەکان بۆ پرسی ناڤوکی لە جیاتی دەریا، زەوین و ئاسمان نەدەهاتە سەر کاغەز و نەدەچوونە پشتی میز و ڕێگەی دیپلوماسیان هەڵنەدەبژێردرا.
جێگری فەرماندەی گشتی سپا وتیشی : لە هەر جێگایەک کە بمانەوێ بە هەر شێوازێک لە هەر ئاستێک دا ، هەر زەمان ، هەر شوێن، بەهەر خێراییەکی دڵخواز و هێزێکی تێکدەرانە و لە ئاستی هەڕەشەی دوژمن، بەرژەوەندییەکانی دەدەینە بەر پەلامار .
سەردار سەلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بیروزەینی دوژمن لەگەڵ ڕاستییەکانی هێزی بەرگرییانەی ئێمە ئاشنایە وتیشی : لەبەر ئەوەی هاوکێشەکانی دوژمن نادروست نەبێت، هەتا ئاستێکی شیاو بەشگەلێک لە هێماوسەرچەشنەکانی دەسەڵاتی بەرگرییانە نیشان دەدەین، هەڵبەت بەشە نادیار و شاراوەکانی هێزی سەربازی ئێمە هەمووکات زۆرتر بووە لە بەشەکانی ئاشکرای .....
کۆتایی کورتە نامە/310