"عەلی ئەلحوسی" لە فەرماندەکانی هێزەکانی جەماوەری یەمەن ڕۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری فارس وتی : هێزەیەمەنییەکان دوای زاڵبوون بە سەر فڕگەی سەرواح ، پێگەکانی مووشەکی بەکڕێگیراوانی سەعوودی لە باشوووری پارێزگای ماریبیان داوەتەبەر پەلاماری خۆیان و لەناویان بردووە .
ئەڵحوسی بە باسکردنی ئەوەی کە ٣٠ کەس لە بەکڕێگیراوانی سەعوودی کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون ،وتی ، هیزە یەمەنییەکان سەرەڕای تێکهەڵچوونەکان و پەلامارەکانی ئاسمانی عەرەبستان هەروا خەریکی پێشڕەوین لە ماریب دا .
ئەم فەرماندە یەمەنیە هەر لەم حالە دا ڕەوشی برینداران و بارودۆخی نەخۆشخانەکانی ماریبی زۆر خراپ وەسف کردو وتی :دوژمنی سەعوودی دوای شکست لە بەرەکان ، خەڵکی بێتاوان وگەرەکەکانی ئاوەدان دەدەنە بەر پەلاماری خۆیان .
هەوالێکی دیکە لە یەمەن ئەوەیە کە ، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی یەمەنی وبەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی بازاری سەرواح ، ژمارێک لە بەکڕیگیراوانی سەعوودی کوژران و بریندار بوون .
لە ناوچەیەک لەنێوان ماریب و بەیزایش هیزە یەمەنییەکان ، بە قۆڵبەستکردنیی ژماریک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی ، ڕادەیەکی زۆر چەک وتەقەمەنیان بە دەستکەوت گرت ....
کۆتایی کورتە نامە/310