١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٤٩
پێشوازی ئەنجومەنی باڵای رامیاری یەمەن لە بەیان نامەی ئەنجۆمەنی ئاسایش

ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە بەیان نامەی ئەنجۆمەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی ئەم وڵاتە پێشوازی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی یەمەن سەبا، " ساڵح سەماد" سەرۆکی ئەنجۆمەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی شەممە بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئەم ئەنجۆمە بۆ بۆژاندنەوەی ئاشتی ، ڕیککەوتنی خۆی لەگەڵ داخوازی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی دەسپێکرانەوەی وتووێژەکانی ئاشتی وهاوکاری ئەرینی و بە کەڵک لەگەڵ رێکخراوی نەتەوەکان ڕاگەیاند .

ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن هەروەها لەسەر پێویستی کردەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ گەڕانەوەی شاندی نیشتمانی ئەم وڵاتە لە مەسقەت بۆ سەنعا بۆ ڕاوێژ کردن لەبارەی بەیان نامەی ئەنجومەنی ئاسایش و هەوڵی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ هەڵوەشانی بایکوتی ئاسمانی و پێشگیری لە فڕینی فرۆکەی نا سەربازی بۆ کەم کردنەوەی ڕەنج وئازاری هەزاران یەمەنی  کە مەحتەڵن لە فڕگەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر و سەفەری نەخۆشان بۆ هەندەران، جەختی کرد.

ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی ڕابردوو لە بەیان نامەیەکدا لایەنەکانی یەمەنی بانگهێشت بۆ دەسپێکرانەوەی خێراو بەبێ مەرجی وتووێژەکانی ئاشتی  بە نیاز پاکی و بە بەشداری "ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد " نێردراوی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن بە پێی پێشنیاری ئەو بۆ دەسڕاگەیشتن بە ریککەوتنی گشت داگر کە داگری هەموو مەسەلەکانی ئەمنیەتی وسیاسی بێت....

کۆتایی کورتە نامە/310