١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٢٧
کوژرانی سێ ئەندامی پەکەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا

هێزەکانی سوپای تورکیا باسی کوژرانی سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە (پە کە کە)یان کرد لە شارستانی چوکورجا لە پارێزگای حەکاری لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا .

بە گویرەی راپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئاناتۆڵی ، سەرچاوەکانی سەربازیی ڕایانگەیاند : ئەم کەسانە بە پەلاماری بەهاوەنی هێزەکانی سوپا بۆ سەر بنکەو بارەگاکانیان لە شارستانی چوکورجا دا کوژراون. بە پێی بانگەشەی سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا گوایە ئەندامانی پەکەکەیش  شۆفێرێکی پاسیان لە ناوچەی وان کوشتووە .

لە پارێزگای درسیمیش ئەندامانی پەکەکە بۆمبایەکیان لە ڕێگای ترۆمبیلیکی سوپا تەقاندووەتەوە بەڵام زیانی لە کەس نەکەوتووە ....

کۆتایی کورتە نامە/310