به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە دیاربەکرەوە، ئۆپراسیونی سەربازی لە ناوچەی شەمزیانان لە پارێزگەی حەکاری لە نیزیکی سنوورەکانی ئێران و ئێراق ، بۆ وەبەر پەلاماردانی بکوژانی ئەحمەد بوداک سیاسەتڤانێکی پارتی داد و گەشەپێدان بوو کە ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم ماڵەکەی بە زەبری گوللەی چەکدارانی نەناسراو کوژرا .
سەرچاوەکانی ئاسایشی ڕایانگەیاند سێ ئەندامی گومانلێکراوی پەکەکە لە پەلاماری توپخانەیی لە یەکێک لە بەشەکانی شەمزینان کوژران و دوو کەسی دیکەش لە ناوچەیەکی دیکە لە نیزیکی ئەو شوێنە دا کوژراون.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٤٤
News ID: 779562
سەرچاوەکانی ئاسایشی تورکیا باسی کوژرانی پێنج ئەندامی "پەکەکە"یان کرد لەئاکامی شەڕو تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتە .