١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٢٠
گەییشتنی ڕۆحانی بە ڤینیزوئێلا

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گەییشتە ڤێنێزوئێلا .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران  رۆژی هەینی بۆ بەشداری لە هەڤدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ، گەییشتە دوورگەی مارگاریتا لە ڤینیزوئێلا .

لە درێژەی هەڤدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی  بێ لایەنەکان ،کە لە دوورگەی مارگاریتای ڤینێزوئێلا دا بەڕێوە دەچێت ، سەرۆکایەتی ئێران بەسەر بزوتنەوەی بێ لایەنەکان کۆتایی پێدێت و ڤێنێزوئێڵا بە  شێوەی فەرمی ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆوە .

زیاتر لە ١٢٠ وڵاتی جیهان ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکانن .

ڕۆحانی هەروەها بڕیار بوو ئێوارەی هەینی بە کاتی خۆجێیی لە شۆێنی مانەوەی دا لەگەڵ "نیکۆلاس مادێرۆ" سەرۆک کۆماری ڤێنێزوئێلا دیدار بکات .

هەڤدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان بە دروشمی ، ئاشتی دەستەڵاتداری و هاودەنگی بۆ گەشانەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە دوورگەی مارگاریتای ڤێنێزوئێلا،بەڕێوە دەچێت.حەسەن رۆحانی ، لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ، وێڕای وتاردان ، لەگەڵ ژمارێک لە سەرۆکانی وڵاتانی بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دیدار و وتوێژ دەکات .

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها دوای کۆبوونەوەی ڤینێزوئێلا ،لە سەر بانگێشتنی فەرمی "ڕائۆل کاسترۆ" سەرۆک کۆماری کوبا ، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەگەڵ  کاربەدەستانی پایەبەرزی کوبایی لەبارەی  ڕێگاکانی پەرەو قووڵتربوونەوەی ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتری هاوکارییەکانی تاران - هاوانا وتووێژدەکات .

دیدار و ووتوویژ لەگەڵ " فیدڵ کاسترۆ" ڕێبەری شۆڕشی کوبا و "ڕائۆل کاسترۆ" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ،بەشداری لە دانیشتنی لیژنەکانی پایەبەرزی دوو وڵات و ئیمزای بەڵگەنامەی جۆر بەجۆری هاوکارییەکان ،لە وێنەی بەرنامەگەلێکە کە لە درێژەی سەفەری فەرمی ڕوحانی بۆ هاوانا پێشبینی کراوە .

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە دوایین قۆناخی سەفەرەکەی ، بۆ وتاردان لە هەفتاو یەکەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوەکان ، سەردانی نیۆیۆرک دەکات ../..

کۆتایی کورتە نامە/310