به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئانگلا مرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا لە بارودوخێکی قەیراناوی دایە و گرفتەکانی ئەم یەکێتییە بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک چارەسەر ناکرێت .
ئانگلا مرکل کاتی گەیشتن بە براتیسلاوا شوێنی بەڕێوەچوونی سەرۆکانی یەکێتیی ئەورووپا لە کونفرانسی ڕۆژنامەوانی دا وتی کە پرسی سەرەکی ئەمەیە کە نابێ چاوەڕوان بین کە بەم کۆبوونەوەیە ڕێگەچارەیەک بۆ گرفتەکانی یەکێتی ئەورووپا بدۆینەوە، یەکێتی ئەورووپا لە ڕەوشێکی قەیراناوی دایە بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین کە ڕەوشەکە باشتر بکەین.
سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕو هەینی لە براتیسلاوای سلواکی کۆبوونەتەوە هەتا سەبارەت بە بە داهاتووی ئەم یەکێتییە بێ ئامادەبوونی بەریتانیا پێکەوە باس و ڕاوێژ بکەن .
دوابەدوای بڕیاری بەریتانیا بۆ چوونەدەر لە یەکێتیی ئەوروپا ، کۆبوونەوەی براتیسلاوا یەکەمین کوبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا بێ ئامادەبوونی بەریتانیا لە چل وسێ ساڵی ڕابردوو دەبێت ...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٠٩
News ID: 779437
"ئانگلا مێرکل"ی خاوەن شکۆی ئاڵمان ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا بەرەوڕووی دۆخێکی قەیراناویەو گرفتەکانی ئەو یەکێتیەش هەربە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە چارەسەر ناکرێت.