بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئیسکای نیوز عەرەبی ، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لێکدانەوەیەکی لە بارەی هۆیەکانی داخستنی بالوێزخانەکەی لە ئانکارا دا ئاراستە نەکردووە وتەنیا ووتوویەتی لەبەر هۆیەکانی ئاسایشی ئەو کارەی کردووە .
دەوڵەتی بەریتانیا یش لە ماڵپەری ئیتێرنێتی خۆی دا لە شارومەندانی داوای کردووە تا سەردانی شاری کوردنشینی دیاربەکر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا نەکەن و تا ١٠ کیلومەتری سنوورەکانی تورکیا و سوریا نزیک نەبنەوە .
بەرلەوە تورکیا شایەتی چەندین تەقینەوە و پەلاماری ترۆریستی بووە کە داعش زۆرتر بەرپرسایەتی ئەوانی گرتۆتە ئەستۆوە بەڵام هێزەکانی پەکەکە یش کە لە دژی دەوڵەتی ئانکارا شەڕ دەکەن تا بە ئێستا و دوای شکستی خولی ئەمدواییەی دانووستانەکانی ئاستی لە نێوان دوو لایەن ،بەجاران لەگەڵ سوپا و هێزە سەربازییەکانی تورکیا تێکەڵچوون .
تورکیا هەروەها هەر ئێستا خەریکی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنە لەخاکی سوریا . داخرانی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە ئانکارا ڕۆژێک دوای داخرانی بالوێزخانەی ئەڵمانیا و هەموو کۆنسولخانەکانی ئەو وڵاتە لە تورکیایە کە بەرلین دەلێت لە ترسی پەلامارەکانی ئەگەری ئەم کردەوەی ئەنجام داوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310