ئایەتوڵڵا سەید ئەحمەد خاتەمی خەتیبی نوێژی هەینی تاران بە ئاماژە بە تاوانکاریی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ڕوژی جەژنی قوربان لە سوریا وتی : دڕندەیی داعش لە مەکتەبی بیروکەی وەهابیەتی سەعودی سەرچاوە ی گرتووە.
ئایەتوڵڵا خاتەمی بە ڕاگەیانندی ئەمەی لە کاتی بەدەسەڵاتگەیشتنی ئالی سعود بە یارمەتی بەریتانییەکان لە عەرەبستان ئەم ڕژێمە بە مرۆڤ کوژی و تاڵان، ڕێگەی خۆی درێژە پێ داوە ، وتیشی : ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە لە یەمەن دەیبینین ئەنجامی سێ سەدە دەستدرێژی و تاڵان و مرۆڤ کوژی سەعودییەکانە.
خەتیبی نوێزی هەینیی تاران دەوڵەتی عەرەبستانی بە ڕژێمی دژە مرۆڤی وەسف کرد و وتی : سعودییەکان کە بەرلەمەش بەشێوەی نهێنی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پێوەندییان هەبوو، ئەمڕۆ بە ئاشکرا ئەم پێوەندییە درێژە پێ دەدەن و ئالی سعود شەریکی تاوانکاری زایۆنییەکان لەشەڕ بە دژی خەڵکی ستەملێکراو و بێ دەرەتانی فەلەستینە.
ئایەتوڵڵا خاتەمی هاوکاری عەرەبستان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە خاڵێکی ڕەش بۆ ئالی سعود وەسف کرد و وتیشی: جیهانی ئیسلام بەم زوانە شایەتی ڕووخانی ئەم ڕژێمە مرۆڤ کوژە دەبێ .
خەتیبی نوێژی هەینی تاران سەبارەت بە ئاگربەسی ڕاگەیەندراو لە سوریا ش وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر کردەوەیەک کە خوێن ڕشتن لە سوریا کۆتایی پێ بێنێ، داکۆکی دەکات.
ئایەتوڵڵا خاتەمی ، ئەمریکا و ڕۆژاوای بە درێژەپێدانی قەیران لە سوریا زانی و وتیشی : تەنیا ڕێگەی کۆتایی دان بە قەیرانی سوریا چوونەدەری ئەمریکا و تاقمەکانی تیرۆریستی و لایەنگرانیان لەم وڵاتەیە .
خەتیبی نوێزی هەینی تاران هەروەها بڕیاردان لەسەر پەیوەست بوونی ئێران بە کارگرووپی تایبەتی هەوڵی ماڵی FATF (بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنەوەی پارە)شی بە ئەستۆی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران زانی و وتی : بەرپرسان بەسەرنج دان بە بێ بەڵێنی لایەنی بەرامبەر لە جێ بەجێ کردنی بەڵێنەکانیان لە بەرجام، لەمبارەوە بڕیار بدەن ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٠٩
News ID: 779421
گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران دڕندەکاری ڕێکخراوی تیروریستی داعش لە سووریای بەئاکامی ڕەچاوکردنی بیرۆکەی تەکفیری زاڵ بەسەر عەرەبستانی سعودیا لێکدایەوە .