به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی سەر بە عەبد ڕەبە مەنسورهادی ، سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەو هەڵاتووی یەمەن کەداوای کرد ناوی لەقاو نەدرێت ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند لە تێکەڵچوونەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئەنسارۆڵا وسوپا وهێزەکانی مەنسورهادی لە نزیک شاری تەعیز لانی کەم ٤٠ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەیش بریندار بوون .
دوای شکستی دانووستانەکانی ئاشتی لە نێوان وەڤدی ئەنسارۆڵا ووەڤدی سەربە مەنسورهادی لە ژێر لایەنگری هاوپەیمانی سەعوودی لە کوەیت ، تێکەڵچوونەکان لە یەمەن دا تووندتر بوونەوتەوە .
هەر لەم حالە دا سەرچاوەکانی سەربازی ڕایانگەیاند هێزەکانی ئەنسارۆڵا و هاوپەیمانەکانی ئەوان واتە هێزەکانی عەلی عەبدۆڵا سالح ، سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن یان ، بەڕێکردووە بۆ سنوورەکانی پارێزگای دڕاوسێ لەحەج تا بەرزاییەکانی ڕوو لە بوارگەی ستراتژیکی باب ئەلمەندەب داگیر بکەن .
هەواڵێکی دیکە لە یەمەن ئەوەیە کە هێزەکانی ئەنسارۆڵای یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە بە بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەسنوورییەکان و نزیک پارێزگای "جیزان " ی عەرەبستان ، زەرەروزیانی زۆریان داوە لە هێزەکانی سەعوودی ....
کۆتایی کورتە نامە/310