دیمیستۆرا بە باسکردنی ئەوەی کە نزامی سوریا دەبێ ئیزننامەکانی پێویست بۆ هاتنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە لەگەڵ حەلەب دەرکات، بەڕاشکاوی ووتی ئاستی تووندو تیژییەکان لە سوریا دوای ڕێککەوتننی ئەمریکا و سوریا کەمتر بۆتەوە . وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی چوار شەممە ی ڕابردوو لە سوریا هەروا درێژەی هەیە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا تەییدیان کردووە ئاگڕ برست لە سوریا پاوەجێ بووە و لە بارەی درێژە کردنەوەی ٤٨ کاژێری لە جوار چێوەی پرۆسەی قۆناخ بە قۆناخ کەلەم ڕێککەوتنە دا هاتووە ، ڕێککەوتنیان کردووە .
ئیستفان دیمیستۆرا ڕۆژی چوارشەممەیش لە وتووێژ لەگەڵ میدیا ئیتالیاییەکان لە سەر پێویستی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی سیاسی جدی لە نێوان گرووپە جۆر بەجۆرەکانی سوری جەختیکرد و ووتی ئاگڕ بەستی ئێستا ، بەڕێکردنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە وتێپەرین لە بژاردەی سەربازی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا لەئاکام دا دەبێتە هۆی ئەوەی هەمووان لە سەر مێزی دانووستان دا ئامادە بن .
دیمیستۆرا لە درێژەی قسەکانی دا وتی : تەنیا خەڵکی سوریا و لە رێگای دابینکردنی ڕێکارەکانی دەستبەرکراوە دەتوانن چارەنووسی بەشار ئەسەد دیاری بکەن .بەرلەوەیش ، لە درێژەی دانووستانەکانی سیاسی لە ژینێڤ ، وەلاداندرانی بەشار ئەسەد لە دەستەڵات جەختدەکرێت .
لە وتووێژەکانی ڕابردوو ، قۆناخی ڕاگواستنەوە لە سوریا بە بێ بەشار ئەسەد بنەما بوو و ەهربۆیە دانووستانە کان پێشکەوتنی وای نەبوو .
ئەم جارە بەڵام بە هۆی بالادەستی سوپاو دەوڵەتی سوریا لە گۆڕەپانی شەڕ دا ڕاگەیاندراوە ماوەی مانەوەی ئەسەد لە سەر دەستەڵات لە قۆناخی ئینتقالی نابی زیاتر لە ٦ مانگ بێر . ئەوەی هاوپێوەندە بە باسی داهاتووی ئەسەد و چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا دەبێت بە دەر لە دەستەڵاتی وڵاتانی بیانییە ، تەنانەت ڕوسیا وئەمریکا کە خۆیان بە ئەکتەری چالاکی گۆڕەپانی سوریا دەزانن .
جیاوازی ڕوانگە و هەڵوێستەکانی وڵاتەکان لەبارەی چارە نووسی بەشار ئەسەد لە داهاتووی سوریا هۆکارێکی گرنگە لە ئالۆزکاتر بوونەوەی مەسەلەکانی هاوپێوەند بە و وڵاتە بەڵام سەرئەنجام ئەوە خەڵکی سوریان کە بڕیاری سەرەکی دەگرن .
نەیاریەتی لەگەڵ دریژەی چالاکی سیاسی ئەسەد بە بێ لەبەر چاو گرتنی دەنگ و بیرو ڕای خەڵک ی سوریا ، ئاسۆی قەیرانەکە زیاتر لە پێنج ساڵەی ئەو وڵاتە هەروا بەرەوڕووی شک وگومان کردووە . ئەوەی لەهەنگاو یەکەم، ڕێککەوتنی مۆسکۆ و واشنگتۆن لە سوریا دا پاوەجێی دەکات ،متمانە ونیاز پاکی یە .
ڕاگیردرانی تووند وتیژییەکان وناردنی یارمەتیەیکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچەکانی بەر چاو لە وان شاری حەلەب بە لەبەر چاو گرتنی ڕای دەوڵەتی بەشار ئەسەد ، مەرجی سەرکەوتنی ڕیککەوتنی ئاگر بەستی نوێ یە و جدی بوون لایەنەکانی نێو خۆیی و بیانی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا نیشان ئەدات .
هەرکردەوەیەک لە سوریا چ لە گۆڕەپانی شەڕ دژی ترۆریستەکانی داعشی و بەرەی فەتحۆلشام وچ لە گۆڕەپانی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی ژێر گەمارو، پیویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق هەیە .
ڕەوشی ئاگڕ بەست لە سوریا و چالاکییەکانی باکووری ئەو وڵاتە نابی ئاوا ڕاڤە بکرێت کە کۆنتڕۆڵی کارو بارەکان لە دەست ئەسەد چووەتە دەر . هەروڵاتیک لەکاتی شەڕ دژی ترۆریسم و ڕیککەوتنی ئاگڕ بەست ناتوانی بە سێوەی یەکلایانە لە ناوچە باکوورییەکانی سوریا چالاکییەکانی خۆی بەرەو پێشەوە ببات .
هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینە دژی ترۆریسم ،کەڵکی خراپ وەر نەگرتنلە دەرفەتی ئاگڕ بەست بۆ تەیارکردنی نەیارانی چەکدار ، بە ناو میانە ڕەو و لەئاکام دا ڕێزگرتن لە دەنگی خەڵکی سوریا لەبارەی داهاتووی سیاسی ئەسەد ، ئاگر بەستی ڕێککەتن لە سەر کراوی ئەمریکا و ڕوسیا پاوەجێی ڕادەگرێت ولەئاکام دا هەموو گرووپەکان لە سەر مێزی دانووستانی ژینیڤ کۆدەکاتەوە .
کۆتایی کورتە نامە/310