ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی تەلەفزیۆنی ئێراقییە لە لەندەن ، پێداگری کرد : مەترسی تیرۆریزم و داعش هەڕەشەیەک بۆ هەموو وڵاتانی جیهان و نەتەنیا ئێراق و وڵاتانی دراوسێیە.
ئیبراهیم جەعفەری وتی : .شداری دان سەبارەت بە مەترسی تیرۆریزم لە ئێراق لە ئەرک و بەرپرسایەتییە سەرەکییەکانی سەفەرەکەی بۆ بەریتانیایە.
وەزیری دەرەوەی ئێراق وتیشی: ئێراق هێڵی بەرایی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ود اعش بووە و سرووشتییە کە تیرۆریزم دواهاتی نەرێنی لەم وڵاتە دا هەبێت و لە دیدارەکانی دا لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان و هەروەها لە پەیامەکانی خۆی لەسەر پێویستی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێداگری دەکات .
ئیبراهیم جەعفەری وتیشی : ئەمڕۆ وتووێژ سەبارەت بە مەترسی داعش وتووێژێکی پەراوێزی نەبووە بەڵکوو پرسێکی سیاسیە کە هاوپێوەندە بە ئاسایشی ئێراق و هەموو وڵاتانی جیهان ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤١
News ID: 779344
وەزیری دەرەوەی ئێراق وریایی دا سەبارەت بە پەرەی چالاکی تیرۆریستی لە ناوچە دا .