١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٠٠
پێداچوونەوەیەک بە پێوەندی دوولایەنەی ئێران و مەکزیک

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و مەکزیک بە پێداچوونەوە بەسەر ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی پەیوەندی دوولایەن پێداگریشیان کردە سەر قووڵتر کردنەوەی هەرچی زۆرتری پێوەندیەکانی نێوان دوولایەن .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی چوار شەممە لەگەڵ " کلودیا ڕوئیس ماسیو" وەزیری دەرەوەی مەکزیک لە مەکزیکوسیتی دیدار و لەبارەی پەرەی پێوەندی دوولایانە وتوویژی کرد .

جێبەجێ بوونیی برگەکانی ڕاوێژکارییەکای سیاسی لە نێوان لایەنەکان لە ئاستی  جێگرانی وەزیران ، ئال و وێڕی وەڤدەکانی بالای سیاسی و پەرلەمانی و هەروەها هاوکاری لە دەڤەری پەرەی کۆمەڵایەتی بریتی لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و لەناو بردنی هەژاری لە گرینگترین تەوەرەکانی وتوێژەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و مەکزیک بوو .

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای ڤێنێزۆئێڵا بەیانی رۆژی چوار شەممە گەییشتە مکزیکۆ سیتی پێتەختی مەکسیک .

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان پێنج شەممە و هەینی لە دوورگەی  مارگاریتای ڤێنێزوئێڵا بەڕێوە دەچێت و لە ڕۆژانی شەممە ویەکشەممە (١٧ ، ١٨ سێپتەمبەر) کۆبوونەوەی سەرانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان بە ئامادە بوونی " حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەچێت .  ئێران سەرۆکایەتی شانزدەهەمین  خولی بزوتنەوەی بێ لایەنەکانی لە ئەستۆ دایە وبڕیا رە سەرۆکایەتی خولی هەفدەهەمی ئەم بزوتنەوەیە بسپێرێتە ڤێنێزوئێلا ....

کۆتایی کورتە نامە/310