١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٣٤
رزگارکرانی ناوچەیەک لە رۆژهەڵاتی سووریا لە چنگی داعش

هێزەکانی ئەرتەشی سووریا ( سانا ) ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان لە چنگ تیرۆریستان رزگار کرد

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) یەکەکانی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سوریا رۆژی پێنجشەممە لە ئۆپێراسیۆنێکی دژە تیرۆریستیی ، تەپکەی "الصنوف" لە رۆژئاوای دیرالزور لە رۆژهەڵاتی سوریایان لە تیرۆرستانی داعش وەرگرتەوە.

لەو ئۆپێراسیۆنەدا ، ژمارێ لە ئەندامانی داعش کوژراون و بریندار بوون و چەک و چۆلەکانیان لە باو چوو. لەگەڵ ئەوەشدا سورییەکانی دانیشتووی شارۆچکەی التبنی ، لە رۆژئاوای دیرالزور لە وەڵامی هێرشی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر ئەو شارە ، 17 تیرۆریستیان کوشت.

ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش بە نیازی تاڵانی داراییەکانی خەڵکی سوریا لە شارۆچکەی التبنی کوژران.

تیرۆریستانی داعش لە کاتی پاشەکشە لە شارۆچکەی التبنی ، ئەندامانی سێ بنەماڵە کە تێیاندا ژمارێکی زۆر ژن و منداڵی تێدا بوویان رفاند. هەروەها تیرۆریستانی داعش رۆژی سێشەممە 19 شارومەندی سوریی لە دیر الزور ئیعدام کرد. دەیان هەزار کەس لە شاری دیرالزور لە رۆأهەڵاتی سوریا لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە گەمارۆ دراون و رۆژانە بە هەموو جۆرە چەک دەخرێنە بەر ئامانج. شاری خاوەن نەوتی دیر الزور لە ساڵی 2014 وە لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە گەمارع درراوە...

کۆتایی کورتە نامە/310