١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٠١
لە سووریا زەبرو زیانێکی زۆر لە تیرۆریستان وەشێندرا

ڕێکخراوی تیرۆریستیی "احرار الشام" لە سووریا دانی نا بە کوژرانی هەزاران کەس لە ئەندامەکانی لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا .

بە پێی راپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی ماڵپەڕی الحدث نیوز، " خالد ابو انس " ، لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی احرار الشام ، لە سوریا رایگەیاند تا ئیستا 7805 ئەندامی ئەو تاقمە لە بەرە جۆراوجۆرەکانی سوریا کوژراون. بە پێی ئەو راپۆرتە 1045 ئەندامی دیکەی تاقمی تیرۆریستیی احرار الشام یش یا ئەندامێکیان بڕاوە یا کەم ئەندام بوون.

ابو انس راشیگەیاند : تا ئێستا 120 ئەندامی احرار الشام یش لەلایەن ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سوریاوە گیراون. هەواڵێک لە سوریاوە باس لەوە دەکا لە هێرشی رۆژی پێنجشەممە تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر گەڕەکەکانی الجوره و القصورلە شاری دیر الزور لە رۆژهەڵاتی سوریا ، ٧ کەسی مەدەنیی کوژران و دوو کەسی دیکە بەیرندار بوون.

تیرۆریستان لە کاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە سوریا بە جاران پێشێلیان کردووە .

ئاگربڕی دامەزراو لە نێوان روسیا و ئەمریکا وە لە دووشەممەوە بۆ ماوەی ٧ رۆژ دامەزراوە....

کۆتایی کورتە نامە/310