به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانهوه له ماڵپهڕی ههواڵی ئێن ئاڕ تی، محەمەد حاجى مەحموود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و یەکێک لە فەرماندەکانى پێشمەرگە لە ڕایگەیاند: "شاندەکەمان لەسەر داواى حکوومەت و پەرلەمانى فنلەندا سەردانى ئەو وڵاتەى کردووە. فەنلەندا یەکێکە لەو وڵاتانەى کە پشتیوانیی هێزى پێشمەرگەى کردووە و ژمارەیەک ئەفسەرییان ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەکەن و بەڵێنى ئەوەشیان دا کەهاوکارییەکانیان بەردەوام بێت".
ناوبراو هەروەها وتى: "کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبێت و بەڵێنیشیان داوە کە هاوکاریی سەربازى و هاوکاریی ئاوارەکانیش بکەن".
سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکرات ههروهها زیادی کرد: "هێشتا کۆبوونەوەکانمان تەواو نەبوون و سبەینێ لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى کۆدەبینەوە و داواى هاوکارى زیاترییان لێدەکەین بۆ پێشمەرگە، دەبێت هاوکارییەکان نەگاتە دوو مانگى تر بگهنه هەرێم".
محەمەدى حاجى مەحمود لەبارەى ڕێکخستنى کاروبارى شاندەکەوه ههروهها وتی: "کەریم شهنگالی، وەزیرى پێشمەرگە بە وەکالەت ئەو کاروبارى شاندەکە و ئەندامانى شاندەکەى ڕێکخستووە".
ناوبراو دەربارەى گلەییەکانى لیژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان ههروهها ڕایگهیاند: "ئەم کۆبوونەوەیە ماوەى ساڵێکە داواکراوە، بەڵام بەهۆى شەڕەکانەوە پێمان نەکرا، کۆبوونەوەکە هى سەردەمى مستەفاى سەید قادر بووە"....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٢:٤٢
News ID: 779132
سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند: دواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسان، فەنلەندا بەڵێنى هاوکارى زیاترى سەربازى و مرۆیى پێداوین.