١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٢:٣٤
کوژرانی شازدە ئەندامی پەکەکە لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی سوپای تورکیا

سەرچاوە هەواڵدەریە ئاسایشیەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باشووری ڕوژهەڵاتی ئەو وڵاتە لانیکەم شازدە ئەندامی پەکەکە کوژراون.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەرچاوەکانی ئاسایشیی ئەمڕۆ چوارشەممە پێداگرییان کرد لە پەلامارەکانی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر پارێزگەی حەکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، لانیکەم شازدە هێزی پەکەکە کوژران.

ئەم پەلامارانە دوای ئەوە  کراوە کە هێزی پەکەکە ڕۆژی دووشەممە ئۆتۆموبیلێکی بومب ڕێژکراویان لە نیزیکی بیناکانی دەوڵەتی لەشاری وان تەقاندەوە .

لە پەلاماری ئاسمانی ڕۆژی سێ شەممەش لانیکەم  نۆ هێزی پەکەکە کوژراون....

کۆتایی کورتە نامە/310